20 کوردستان

بەپەلە.. دوو ژن خنکان

02:44 - 30/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەرگری شارستانی مەریوان بڵاویکردەوە، دوو ژنی خەڵکی شاری نۆدشە، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پرایدەوە کەوتنە ناو بەنداوی گاران".

 ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦، محەممەد خالید رەزوانی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی مەریوان، ڕایگەیاند:  ئۆتۆمبێلێک کە سەرنشینەکانی دوو ژنی خەڵکی شاری نۆدشە بوون، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پرایدەوە کەوتنە ناو بەنداوی گاران".

دەشڵێت: دەستبەجێ دوای ئاگادارکردنەوەمان لە رووداوەکە، تیمی تایبەتی شارەوانیی مەریوان چوونە شوێنەکە و هەڵمەتی گەڕان و فریاگوزاری دەستیپێکرد".
بەپێی زانیارییەکان دوێنێ روویداوە و تەرمی هەردوو ژنەکەش لەناو ئاوەکە دەرهێندراوە و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، تا ئێستا هۆکاری سەرەکیی کەوتنەخوارەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ ناو بەنداوەکە روون نییە و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستی پێکردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن