له‌باره‌ی ماچه‌وه
10/24/2020 9:18:00 AM
618 جار خوێندراوەتەوە
رێبوار سیوەیلی
1. ماچ به مانا ئیرۆتیكیه‌كه‌ی،
له نێوان دوو ڕه‌گه‌زدا، له نكاوی، بێ ژوانی، له‌پڕی و سپۆنتانیتی خۆیدا جوان و خۆش
و ته‌ڕ و پیرۆزه. ماچ به ته‌نیا ماچ نیه، هه‌تا له به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو لێو، یان
دوو ده‌م و لێكهه‌ڵسوونی دوو زماندا كورتی بكه‌ینه‌وه. ماچ جگه له‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی
فیزیكیه، یان نومایشێكی جه‌سته‌یی و ڕووخسارییه، ئاواش سێمبوول، نیشانه و ده‌لاله‌ته.
2. به‌رییه‌ككه‌وتنی دوو
لێو، خنۆسانه‌وه و هه‌ڵمژتنی دوو ده‌م، لێكهه‌ڵسوونی دوو زمان، به‌ره‌نجامی هه‌ستێكی
خرۆشاو، خه‌یاڵێكی په‌نگخواردوو، كه‌فوكوڵێكی مرۆیی غه‌یره جنسی، سوێبوونه‌وه و
ئیشتیاقی دوو مرۆڤه، یان دوو ڕۆحه بۆ یه‌كتر، كه مه‌رج نییه هه‌میشه په‌یوه‌ندیی
به كرداری سێكسییه‌وه هه‌بێت. چونكه زۆر ماچ هه‌یه له ئه‌نجامدا به گریان،
جودایی، لێكدابڕان و ته‌نانه‌ت خه‌م و ئومێدێكی چاوه‌ڕوانكراو كۆتایی پێدێت.
3. له ڕووی یاساییشه‌وه،
ماچ ناچێته خانه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه‌وه. بۆیه له شیعری كلاسیكیی ئێمه‌دا، ماچ
پتر له‌وه‌ی به‌شێك بێت له كرداری سێكیسی، یان بخرێته ئه‌و خانه‌یه‌وه، به‌شێكه
له كردارێكی ڕۆحی و گه‌یاندنی دوو ڕۆح به‌یه‌كتر له ڕێگه‌ی تێكه‌ڵبوونی هه‌ناسه‌ی
دوو مرۆڤه‌وه، نه‌ك جه‌سته‌یان. ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ی كه هه‌ناسه زیندوێتی ڕۆح
ده‌سه‌لمێنێت و له گوزه‌رگای ده‌مه‌وه، یان زاره‌وه، ڕۆحه‌كان تێكه‌ڵ ده‌بن.
4. هه‌ر جۆره پلاندانانێك
بۆ ماچكردن، یان بیركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خت، یاخود به‌كارهێنانی ماچ له پرۆتێستێكی
كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا، تاوانێكه به‌به‌رامبه‌ر به ماچ خۆی. ماچ به‌شێك
نییه له ململانێیه‌كی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ماچ سیاسه‌ت نییه، ماچ خۆیه‌تی،
دانسقه‌یی و له‌پڕیی و له‌نكاوی و بێنموونه‌یی خۆیه‌تی و ناكرێ تێكه‌ڵ به هیچ شتێكی‌تر
بكرێت.
5.ماچ پاكژانه‌ترین و بێگه‌ردانه‌ترین
كرداری نێوانمرۆییه به‌بێ ئه‌وه‌ی به پێویسته سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ شتێكی‌تر، یان
كرده‌یه‌كیتر، یان به‌شێك بێت له په‌یمان و ململانێیه‌كی پێشوه‌خت له واقیعدا.
ماچ ساته‌وه‌ختێكی ڕزگاركه‌رانه‌یه كه تیایدا نیه‌تمه‌ندی و ویستی مرۆڤ بۆ ئازادی
خۆی ئاشكرا ده‌كات.
6. هه‌ر پلانێكی پێشوه‌خت،
یان هه‌ر به‌كارهێنانێكی ماچ بۆ مه‌به‌ستێكیتر جگه له ماچكردن خۆی، ماچ بێتام ده‌كات
و ده‌یكاته كرده‌یه‌كی میكانیكی و پێشوه‌خت بڕیار له‌سه‌ر دراو. هیچ شتێك نامۆتر
نیه به ماچ، وه‌ك ڕووداوێكی ڕۆحیی نێوانمرۆیی، له‌وه زیاتر كه بڕیاری ماچكردن
بده‌یت و وێنه‌كه‌ی بگریت و له پرۆتێستی كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری و سیاسی‌دا به‌كاری
بهێنیت.
7. ماچ په‌یوه‌ندیی هه‌یه
به ڕه‌هایی و ئازادییه‌وه، له هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی نێوانڕه‌گه‌زیدا ئازادیی هه‌بوو،
ماچ نیشانه‌كه و به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تی. هه‌ر بۆیه‌شه زۆرجار ماچ له په‌یوه‌ندیی نێوان
ژن و مێرده‌كانیشدا ده‌گمه‌نه، چونكه ئازادیی به‌شێك نییه له‌و په‌یوه‌ندییه.
ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌كان، زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری ماچه خۆش و به‌تامه‌كانی
خۆیان له پێش هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا، كردوون.
8. من له‌گه‌ڵ ئازادكردنی
ماچ و سه‌ندنه‌وه‌ی ئۆتۆنۆمییه‌كه‌یدام، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانیدا نیم. پێویسته
ده‌م و لێومان له سانسۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و سیاسیی بستێنێنه‌وه، به‌ڵام
نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ ماچ بكه‌ینه مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسیی و دژایه‌تی
كولتوور و سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگای پێبكه‌ین. به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ ماچ
بكه‌ینه‌وه به‌شێك له په‌یوه‌ندیی ڕۆحیی و گێڕانه‌وه‌ی ئازادیی ڕاسته‌قینه له
په‌یوه‌ندیی نێوان تاكه‌كان و نێوانمرۆییدا.
9. داگیركاریی كۆمه‌ڵگا و
كولتوور و سیاسه‌ت بۆ ماچ، له ڕۆژێك و دووڕۆژدا ڕووینه‌داوه، بۆیه ئازادكردنێشی
به ماچێكی نومایشی و ئاپۆره‌یی ده‌سته‌به‌ر نابێت. ئێمه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژین
كه هه‌موو جۆره‌كانی ماچ تیایدا ئازاده، ماچی ده‌ست و قاچ و شان و هه‌تا دوایی..
به‌ڵام ماچی ده‌م و لێو به‌مانا ئیرۆتیكیه‌كه‌ی تیایدا یاساخه. ده‌بێت له‌وه بكۆڵینه‌وه
بۆچی، ئه‌مجۆره ماچه به‌و جۆره سه‌خته سانسۆری له‌سه‌ر داندراوه؟ بێگومان له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌م سانسۆره پێشئه‌وه‌ی سانسۆری سه‌ر ده‌م و لێو بێت، سانسۆره له‌سه‌ر
مێشك و ده‌ماخ و ئه‌قڵ و هه‌ستمان. ئه‌مجۆره ماچه به‌شێكه له قه‌ده‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان
له‌سه‌ر سێكسیواڵیته‌ی ئێمه. پێویسته پێش ئازادكردنی ماچ و بچووكردنه‌وه‌ی ئازادیی
له ماچكردندا، بیر له ئازادیی توانا مرۆییه‌كانمان بكه‌ینه‌وه بۆ داهێنان، كه ئه‌ویش
هیچ نییه جگه له هه‌وڵدان بۆ ئازادكردنی وزه‌ی ئیرۆتیكیانه و مرۆیی و سرووشته‌كی
خۆمان، كه له پشت گشت داهێنانێكه‌وه‌یه..