21 کوردستان

100 ملیۆن دینار بە قستی مانگانەی 17 هەزار بۆ نیوەی مووچە بە فەرمانبەران دەدرێت

03:03 - 30/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بانکی رافیدەین، کە بانکێکی بەشدارە لە پڕۆژەی ''هەژماری من''، قەرزی درێژخایەن بەبڕی ١٠٠ ملیۆن دینار بە فەرمانبەران و مووجەخۆرانی هەرێم دەدات.

 ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦، بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بانکی عێراقیی ئیسلامی، بانکەکە قەرز بە هاوبەشانی دەدات کە زۆرترینی 100 ملیۆن دینارە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لەگەڵ خزمەتگوزاریی (مورابەحەی ئیسلامی) لە بانکی عێراقیی ئیسلامی، مووچەکەت دەبێتە کەفیلت بۆ بەدەستهێنانی قەرز تاوەکوو بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار، بە قیستێک کە لە ١٧ هەزار دینارەوە دەست پێدەکات و لە نیوەی مووچەکەت زیاتر نابێت."

ئاماژە بەوەش دراوە: "لە ڕێگەی مووچەکەت سوودمەندبە لە تەمویلێکی گونجاو و بە مەرجی ڕوون،" جەخت لەوەش كراوەتەوە، ئەوەی دەیەوێت قەرزەکە وەربگرێت، دەبێت سەردانی نزیکترین لقی بانک بکەن، مەرجی سەرەکیی ئەوەیە، مووچەخۆرەکە کارتی بانکیی (هەژماری من)ی هەبێت

هەروەها، قەرزەکە بە کاش نادرێت، بەڵکوو بۆ کڕینی هەندێک بابەتی دیاریکراوە، بە تایبەت ئۆنڵاین و کڕینی ئۆتۆمبێل و خانوو.

لە مانگی ئاداری ٢٠٢٤دا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بانکی ئیسلامیی عێراق (IIB - Iraqi Islamic Bank) بووە یەکێکی دیکە لەو بانکانەی کە بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەكەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن