26 کوردستان

گواستنەوەی غاز بەڕۆژ قەدەغەکرا

03:19 - 26/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆی هاتنی وەرزی گەرماوە، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە گواستنەوەی غازی شل (LPG) بە ڕۆژ قەدەغە دەکرێت و هەر شۆفێرێکیش سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەولێر، لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی غازی شلی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی ماددەی (٤) لە ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاری قەدەغەکردنی گواستنەوەی غاز بە ڕۆژ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بڕیارەکە لە ڕێکەوتی یەکی حوزەیرانی ٢٠٢٦ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارەی بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و بەدووربوون لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو لە وەرزی گەرمادا گەڕاندووەتەوە.

جەختیشی کردووەتەوە کە هەر ئۆتۆمبێلێك بە ڕۆژ کاری گواستنەوەی غاز ئەنجام بدات، ڕێکاری توندی یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن