10 کوردستان

وتەبێژی پارتی: هەڵوێستی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم وەک خۆیەتی نەگۆڕاوە

05:00 - 04/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 پێشەوا هەورامی ڕایگەیاند: پارتی رەتیدەکاتەوە بایکۆتی پرۆسەی سیاسیی عێراقی کردبێت و تەنیا راوێژی بە تیمەکەی کردووە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ی ئایاری ٢٠٢٦، پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاشکرایکرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کابینەی نوێ سەردانی بەغدای کردووە.


دەشڵێت: پارتی راگەیەندراوی فەرمیی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی قسە و هەڵوێستەکانیان نەشێوێندرێت.


وتەبێژەکەی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجی سەردانەکە رێگریکردنە لە دووبارەبوونەوەی کێشەکانی رابردوو و دروستکردنی هەماهەنگییە.


لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیشەوە باسی لەوەکرد، هەڵوێستی پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک خۆیەتی و نەگۆڕاوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن