لە عێراق نرخی هێلکە فڕی
01:23 - 04/05/2026
زەمەن - هەواڵ
نرخی یەک تەبەقە هێلکە لە بازاڕەکانی عێراقدا بۆ 8,500 دینار بەرز بووەتەوە. لە بەرامبەردا، خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆکاری ئەم گرانبوونە بۆ بەردەوامیی داخستنی گەرووی هوورمز دەگێڕنەوە. بە گوتەی ئەوان، داخستنی گەرووەکە بووەتە هۆی گرانبوونی نرخی ئالیکی پەلەوەر کە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت، ئەمەش تێچووی بەرهەمهێنانی زیاد کردووە و ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە لە بازاڕەکاندا دروست کردووە.