14 کوردستان

بەپەلە.. وەزارەتی ناوخۆ ئەم کارەی قەدەغەکرد

02:25 - 03/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هیچ کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان وەک (USDT) و بازرگانیی فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ مۆڵەتی فەرمیی نییە و هەموو جۆرە مامەڵەیەک لەم بوارانەدا قەدەغەیە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛

 ڕاگەیــەندراوێک لە وەزارەتی ناوخــۆوە
ئاگاداری هاووڵاتییانی ئازیز دەکەینەوە، کە لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، وە بەهۆی نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی کە ماف و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان بپارێزێت؛ لەبەرئەوەی هیچ کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان وەک (USDT) و بازرگانیی فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ مۆڵەتی فەرمیی نییە.
بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان، هەموو جۆرە مامەڵەیەک لەم بوارانەدا قەدەغەیە، بۆیە هەر کەس و گروپێک لەژێر ناوی کۆمپانیادا لەم بوارەدا کار بکات، شوێنەکەی دادەخرێت و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.
داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان لەم جۆرە مامەڵانە دوور بکەونەوە، وە هەر کەسێک مافێکی لای ئەو لایەنانە هەیە کە پێشتر ئەم کارانەیان کردووە، با هەوڵی وەرگرتنەوەی بدات.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣ـی ئایاری ٢٠٢٦

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن