وادەی کۆتایی هاتنی خۆڵبارینەکە دیاری کرا
01:50 - 04/05/2026
زەمەن_هەواڵ
شارەزایەکی کەشناسی، بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی سبەینێ سێشەممە کاریگەریی خۆڵبارینەکە نامێنێت و کەشوهەوا بەگشتی جێگیر دەبێت.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە، کۆتایی بەم شەپۆلی خۆڵ بارینە دێت و تەنها لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە لە نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارەدا، پاشان کۆتایی پێدێت
ئاماژەی بەوەشداوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ (2 بۆ 3) پلە نزم دەبنەوە.