٢٠ هەزار ماڵ هیچ بڕە پارەیەکی کارەبایان بۆ نەهاتووەتەوە
03:30 - 03/05/2026
زەمەن_هەواڵ
پرۆژەی رووناکی ڕایگەیاند: لە پسووڵەی کارەبا بۆ مانگی 3، بەهۆی پاڵپشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نزیکەی 20 هەزار ماڵ پسووڵەکەیان سفر دینار بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣ی ئایاری ٢٠٢٦، پڕۆژەی (رووناکی) دەڵێت: پڕۆژەکە دەڵێت، "ئەو ماڵانەی لە رێگەی ئی-پسووڵە داشکاندنیان وەرگرتبوو، بەشێکیان پارەیان مابوویەوە بۆ کرێی کارەبای مانگی ئادار و لەو مانگەشدا خەرجیی کارەبایان لەو پارەیە زیاتر نەبوو کە بۆی داشکێندرابوو، بۆیە پسووڵەکەیان سفر دینار بوو."
پڕۆژەی (رووناکی) نموونەیەک دەهێنێتەوە و دەڵێت، "کەسێک لە دوایین پسووڵە ١٩ هەزار دیناری بۆ هاتبێتەوە، لە داشکاندنەکەش ٢٠ هەزاری مابووبێ، ئەوە پسووڵەکەی دەبێتە سفر و پارەی لێوەرناگیرێت."
ئەمە لە کاتێکدایە، کە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، دەڵێت: کارەبای ٢٤ کاژێری گەیێندراوەتە نزیکەی پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هاووڵاتیی کە دەکاتە زیاتر لە ٨٥٪ـی کۆی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.