15 کوردستان

تێچووی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بڵاوکرایەوە

02:24 - 03/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

هاتووچۆی هەرێم، وردەکاری و رێکارەکان و تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی ئایاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وردەکاری و رێکارەکان و تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هاوڵاتییان دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان مۆڵەتەکە بەدەستبهێنن".

ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو پێداویستییانەی دەبێت هاوڵاتییان بۆ دەرهێنانی مۆڵەتەکە لەگەڵ خۆیان بیهێنن بریتین لە:

 - مۆڵەتی شۆفێری رەسەن کە کارا بێت و بەسەرنەچووبێت.
- پاسپۆرتی رەسەن کە کارا بێت و بەسەرنەچووبێت.
- دوو وێنەی رەنگاوڕەنگ.

هەروەها هاتووچۆی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بە 3 شێواز و بەپێی ماوەی کارابوونی، بەم رسوماتیانەی خوارەوە دەدرێت بە شۆفێران:

 - بۆ ماوەی 1 ساڵ: بڕی 60,000 دینار وەردەگیرێت.
- بۆ ماوەی 2 ساڵ: بڕی 110,000 دینار وەردەگیرێت.
- بۆ ماوەی 3 ساڵ: بڕی 160,000 دینار وەردەگیرێت.
دەشڵێت، "هاوڵاتییان دەتوانن بە شێوەیەکی خێرا مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن، بە جۆرێک تەنیا لە ماوەی 30 خولەکدا مامەڵەکە رایی دەکرێت و مۆڵەتەکە دەدرێتەوە بە شۆفێر".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن