10 کوردستان

ته‌ندروستی سلێمانی: مه‌چنه‌ دره‌وه‌و له‌کاتی چوونەدەرەوەش ماسک بەکاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن

01:27 - 04/05/2026

زه‌مه‌ن – هه‌واڵ

 

 بەهۆی ئەو شەپۆلە چڕەی خۆڵبارینەوە کە پارێزگای سلێمانی  گرتوەتەوە، تەندروستی شارەکە چەند رێنماییەکی بڵاوکردوەتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندن بن.

 ئەمڕۆ دووشەممە، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی کاریگەرییە تەندروستییەکانی تەمومژ و تۆز و خۆڵ، تەندروتسی سلێمانی هەشت رێنمانیی راگەیاند وداوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان پابەندی رێنماییەکان بن
رێنماییەکان بۆ چۆنێتیی خۆپاراستن لەکاتی خۆڵبارین؛
یەکەم؛ لەکاتی چوونەدەرەوەدا ماسک بەکاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.
دووەم؛ لەکاتی خۆڵباریندا لەماڵەوە بمێنەرەوە و مەچۆرەدەرەوە.
سێیەم؛ چاویلکە و قەترەی چاو بەکاربهێنە بۆ پاراستنی چاوەکانت.
چوارەم؛ چاوەکانت بشۆ لەبری خوراندنی چاو.
پێنجەم؛ بەباشی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەت دابخە.
شەشەم؛ لەکاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمی بەرزدا برێکی باش ئاو بخۆرەوە.
حەوتەم؛  لەکاتی شۆفێریدا جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابخە.
هەشتەم؛ ئەوانەی نەخۆشیی ڕەبۆیان هەیە بەبەردەوامی پەمپی ئۆکسجین هەڵبگرن لەژێر ڕێنمایی پزیشکیدا چارەسەر وەربگرن

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن