رۆژنامەی گاردیان: بڕیارە تا هاوینی ئەمساڵ وێنەی ترەمپ بخرێتە سەر پاسپۆرتی ئەمریکی
02:25 - 29/04/2026
زەمەن - هەواڵ
بەبۆنەی 250ـەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمریکا، حکومەتی ئەو وڵاتە بەنیازە
دیزاینێکی نوێ بۆ پاسپۆرتی وڵاتەکەی دروستبکات و وێنەی سەرۆکەکانی وڵاتەکەی لەسەر
دابنێت.
ئەمریکا یادی 250 ساڵەی
رزگاری و سەربەخۆیی دەکاتەوە و بەوبۆنەیەشەوە، دەیەوێت تا ئەم هاوینە، دیزاینی
پاسپۆرتەکەی بۆ جۆرێک بگۆڕێت کە وێنەی روخساری سەرۆکی وڵاتەکەی لەسەر بێت.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەم پاسپۆرتانە ژمارەیەکی
سنورداریان لێ چاپدەکرێت و وەک یادکردنەوەیەک بۆ 250ـەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمریکا،
وێنەی دۆناڵد ترەمپ لەسەر بەرگی ناوەوەیان دەبێت و بە لە چواردەورەکەشی ئاڵای ئەمریکا
و ئاماژە بۆ سەربەخۆیی وڵاتەکە و ئیمزایەکیش کە زاخاوی زێڕە، لەسەری دەبێت.
هاوکات، تۆمی پیگۆت،
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە راگەیەندراوێکدا وتی: پاسپۆرتەکان وەک کارێکی
هونەری دەنەخشێنرێن و تایبەتمەندییە ئەمنییە جێگیرەکانیشی تێدا دەپارێزرێت.