13 کوردستان

هەناردەی خۆراک بۆ ئێران قەدەغەکرا

03:33 - 04/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند: بۆ پاراستنی نرخ و کەمنەبوونی خۆراک لەم کاتەدا، هەناردەکردنی برنج، رۆن، چا و بەشەخۆکراکی مانگانە بۆ ئێران و وڵاتانی ناوچەکە قەدەغە کراوە.

لە پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هەناردەکردنی خۆراک لە هەرێمی کوردستانەوە  بۆ ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ی ئایاری ٢٠٢٦، وەزارەتی بازرگانی، یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران و ژووری بازرگانیی هەولێر، هەواڵەکە رەتدەکەنەوە و دەڵێن "هەناردەی خۆراک قەدەغە کراوە".
هاوکات، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران دەڵێت: "ئێمە لەلایەن حکومەتەوە ئاگادارکراوینەتەوە، کە بڕیاردراوە رێگە نەدرێت ئەو خۆراک و پێداویستییانەی لەنێوخۆی هەرێمی کوردستاندا هەن هەناردەی هیچی وڵاتێکی ناوچەکە بکرێت".
وتیشی: بڕیاری قەدەخەکردنی هەناردەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان تایبەت نییە بۆ ئێران و بۆ "هەموو وڵاتانی ناوچەکەیە"

لەبارەی هاوردەکردنیشەوە لە دەروازەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران وتی: "دۆخەکە تەواو ئاسایی بووەتەوە، لە هەموو دەروازەکانەوە هاوشێوەی پێش جەنگ هاوردەکردن بەردەوامە".

ئەمە لە کاتێکدایە، کە پێش جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە کۆتایی شوباتی ئەمساڵ کە بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ بەردەوام بوو، بەشێکی کۆڵبەران لە هەرێمی کوردستانەوە چەند جۆرێک خۆراکیان لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە دەبردە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەنێویاندا برنج، چا و رۆن.
 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن