پێشه‌وا هه‌ورامانی: چونه‌سه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه
11:25 - 02/11/2025
زەمەن پرێس:
پێشه‌وا هه‌ورامانی،
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه كه هه‌ڵكوتانه سه‌ر كه‌ناڵی
ئێن ئاڕ تی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێت و ده‌شڵێت،
هیچ هێزێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هیچ هێزێكی ره‌سمی حكومه‌ت نه‌چوه‌ته سه‌ر كه‌ناڵی
ئێن ئاڕ تی.
پێشه‌وا هه‌ورامانی،
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ
میدیای پارتی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌وه‌ی چوه سه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی،
هێزی حكومه‌ت بو؟ وتی"ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوبۆته‌وه له‌باره‌ی
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه،
پێشتر له‌گه‌ڵ به‌رێزان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ قسه‌م كرد، هیچ هێزێكی وه‌زاره‌تی
ناوخۆ و هیچ هێزێكی ره‌سمی حكومه‌ت نه‌چوه‌ته سه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی."
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئه‌مه‌ش
وه‌كو ئه‌و روداوانه‌ی تره كه رویانداوه كاتێك كه به میزاج و به ئاره‌زوی كه‌سێك
هێرش ده‌كرێت. واته ئه‌گه‌ر ده‌وترێت هێزی حكومی به‌كارهاتوه له‌وه‌دا، ئه‌وا نه‌خێر
ئه‌م بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه."
هه‌ورامانی باسی
لەوەکردوە، ئه‌بێ موڕاعاتی ئێن ئاڕ تی بكه‌ین، چونكه ده‌كرێت له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا
یان له‌به‌ر مه‌ترسی گیانی خۆیان كه ئه‌گه‌ر وا نه‌نوسن ته‌نیا به‌وه‌وه ناوه‌ستێت
كه به‌رنامه‌یه‌ك رابگرین، چونكه ئه‌وان پێشتر شه‌رمیان له‌وه نه‌كردوه كه كه‌ناڵیان
داخستوه."
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی
ئێن ئاڕ تی له كاتی په‌خشكردنی به‌رنامه‌ی تاوتوێدا، شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی ره‌ش
كرد و له‌سه‌ری نوسی"هێزێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گه‌یشتنه كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی
و به‌بڕیاری ده‌سه‌ڵات و وه‌زاه‌رتی رۆشنبیری حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچو به‌رنامه‌ی
تاووتوێیان له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید راگرت."