146 کوردستان

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ١٠ دیاریکرا

02:23 - 02/11/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 کارەبای سلێمانی دەڵێت، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤٨ دینارە، نرخی كیلۆواتی ستییەكانیش كە تەنیا كارەبای موەلیدەیان هەیە، ٢٩٣ دینارە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌گوێرەی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا بۆ مانگی تشرینی یەكەم، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤٨ دینارە،‌ ئەو نرخە تەواوی ناوچەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەگرێتەوە كە هێشتا سەرچاوەیان کارەبایا موەلیدەی ئەهلییە.

سەبارەت بە نرخی كیلۆواتی ستییەكانیش وتی: كارەبای نیشتمانیان نییە و تەنیا كارەبای موەلیدەیان هەیە، نرخی كیلۆواتیان ٢٩٣ دینارە.

لەبارەی نرخی کارەباکە روونیشیکردەوە، بە پێی نرخی گازۆیل نرخی كاتژمێرێك بۆ ئەمپێرێك بە ٤٨ دینارە و چەند كاتژمێر كاریان كردبێت جارانی ٤٨ دینارەكە دەكرێت و نرخی ئەمپێرێک بۆ مانگەكە دەردەچێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن