مەسرور بارزانی پاڵپشتی دارایی یانەی نەورۆز دەکات
01:02 - 02/11/2025
زەمەن _ هەواڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی نووسینگەکەیەوە بڕی ٤٥٠ ملیۆن دینار بە یانەکە دەبەخشێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا یانەی وەرزشیی نەورۆز گیرۆدەی دۆخێکی نالەباری دارایی بووە، مەسرور بارزانی بڕی ٤٥٠ ملیۆن دینار، دەبەخشێت بە یانەکە.
دەشڵێت: ئەو هاوکاری و پشتگیرییەی سەرۆکی حکومەت بۆ پشتیوانیی وەرزش و وەرزشوانانی هەرێمی کوردستانە، تاوەکو بتوانن بە ئاستێکی بەرزەوە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن.