نهوهی نوێ: راگرتنی بهرنامهكهی شاسوار عهبدولواحید ئهو درۆ گهورهیهی دهسهڵاته كه ناویان لێناوه ئازادی
10:45 - 02/11/2025
زەمەن پرێس:
جوڵانهوهی نهوهی
نوێ رایگهیاند، ههڵكوتانه سهر ئین ئاڕ تی و راگرتنی بهرنامهكهی شاسوار عهبدولواحید،
سهرۆكی جوڵانهوهكهیان لهلایهن دهسهڵاته "ئیکسپایەر و لەرزۆک و
تۆقیوەکەی پارتی و یەکێتی"، "ئەو درۆ گەورەیەی دەسەڵاتە کە پارتی و
یەکێتی ناویان لێناوە ئازادی."
جوڵانهوهی نهوهی
نوێ ڕاگەیەندراوێیک بڵاوکردەوە و دەڵێت:ئەمشەو کاتژمێر 7، لەکاتێکدا بڕیاربو
لەکەناڵی ئێن ئاڕ تی، بەرنامە و پەیامی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان، بەڕێز شاسوار
عەبدولواحید لە زیندانەوە پەخشبکرێت. بەڵام وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی، دەسەڵاتە
ئیکسپایەر و لەرزۆک و تۆقیوەکەی پارتی و یەکێتی، هێزی ئەمنیی ناردەسەر کەناڵەکە و
ترسنۆکانە ڕێگریی کرد پەیام و قسەکانی بەڕێزیان بۆ هاوڵاتیانی ئازیز پەخشبکرێت."
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەم
دەسەڵاتە ترسنۆک و لەرزۆکە تەبیعەتی شەمشەمەکوێرەی هەیە و فێری هەڵکوتانەسەری
شەوانەیە و دڵنیایە لەوەی کاک شاسوار زۆر لەجاران ئازاتر و ئازادتر و بەئیرادەتر
پەیامەکانی دەنێرێت بۆ خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان. بۆیە ترسنۆکانە و لەرزۆکانە
ڕێگای پەخشکردنی بەرنامە و پەیامەکانی کاک شاسواریان نەدا کە سەرۆکی بەناحەق
زیندانیکراوی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنە.
جوڵانەوەکە باسی لەوە
کردوە، ئەمە ئەو درۆ گەورەیەی دەسەڵاتە کە پارتی و یەکێتی ناویان لێناوە «ئازادی»
کە لەڕاستییدا ئەوەی باوەڕ بێت بە ئازادی نیانە جا چ ئازادیی سیاسی بێت یان
میدیایی.
دەشلێت: ئەم دەسەڵاتە
دۆڕاو و ناشرینە، ئەم دەسەڵاتە ترسنۆک و تۆقیوە دڵنیایە لەوەی کە بە ئیرادەی خەڵکی
سەربەرز و ستەملێکراوی کوردستان لەڕۆژی 11/11 قورستریین سزا و تۆڵەی لێدەکرێتەوە."
نەوەی نوێی
رووینکردەوە، وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ و هاوڕێیانی کاک شاسوار دوپاتی دەکەینەوە کە
ئەم کارە ترسنۆکانە، هەزار هێندەیتر ڕوی ئەم دەسەڵاتە ناشیرین و لەرزۆک و دۆڕاوە
بۆ خەڵکی ستەملێکراو دەردەخات، هەروەک چۆن ئێمەش وەک نەوەی نوێ هەزار هێندە سورتر
دەکات لەسەر ڕێگای حەق و بەرگریکردن لە خەڵک.
له كۆتاییشدا وتویهتی"ڕوڕەشیی
زیاتر بۆ دەسەڵات و سەربەرزیی زیاتریش بۆ کاک شاسوار و خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان."