15وتار

بانگەشەی ئەنجامدانی پرۆژەكانی هەرێم پەیوەندی بە هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە هەیە؟؟

11/2/2025 11:41:00 PM
چۆمان محەمەد

نزیك دەبینەوە لەیەك مانگ لەدەستپێكی هەڵمەتی هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق،ساردوسڕیی زۆر بەبانگەشەوە هەستپێدەكرێت،زۆر دروشمی سەیروسەمەرە دەبیستین بۆ پرسی هەلبژاردن،لەدیارترینیان باسی ئەو پرۆژانە دەكرێت كە حكومەتی هەرێم ئەنجامی داون بۆهەرێمی كوردستان لەنمونەی(راكیشانی ئاو،كارەبای پرۆژەی روناكی،تونێل،پرد،رێگەوبان،ئەژمای من،بەنداووپۆندوكارگەوزۆر بواری تر)..
وەك بنەمای گشتی ئەنجامدانی ئەم كاروپرۆژەخزمەتگوزاریانە مایەییی دەست خۆشی وپێزانینە،ناكرێت كاری باش چاوپۆشی لێبكرێت كە لەخزمەتی ئاوەدانی وڵات وبنیادنان وئاوەدانی ژێرخانی ئەم وڵاتەوئاسانكاریە بۆ ووڵات،مۆدێلێكی نوێیە وادەکات حیزبەكان لەسەر بنەمای ركابەری كاروخزمەت وپرۆژە ململانیی وركابەریی بكەن ئەمە سودی زۆرە بۆ پرسی دیموكراسی وبەرژەوەندی خەڵك،بەڵام ئەم پرۆژانە نەبۆتە پرۆژەی گشتیگیر بۆ كۆیی هەرێمی كوردستات،زۆر جێگەوشوێنی ئەم هەرێمە پێویستیانە بۆشیان ئەنجام نەدراوە كەئەمەش بۆ ئیحراجكردنی هەندێك حیزبی ترە نەك بۆ خودی بانگەشەوبەرنامەی هەلبژاردن،پاشان ئەم پرۆژانە سەرجەمیان لە زاریی خۆیانەوە دەڵێن  بە پارەیی داهاتی ناوخۆ كراون نەك لەو پارانەی لەبغدادەوە هاتبن وەك پشكی هەرێمی كوردستان،هەرچەندە حیزب ئازادە لەشێوازی بانگەشەی بەڵام نەدەبو بكرێنە بنەمایی بانگەشەیی هەلبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق،چونكەهەرێمی كوردستان كێشەی(خاك وسنور وپێشمەرگەوسەرچاوەی وزەونەوت وغاز) هەبوە لەگەڵ بغداد وا پرسی موچەودابینكردنی قوتیشی هاتە سەر،بۆیە پێویست بوو لەسەر ئەم  حیزبانە باسی ئەوە بكەن ئاخۆ چۆن ئەو كێشانە چارەسەر دەكەن كەلەگەڵ بغداد چارەنەكراون،وەچیان كردوە بۆ دابینكردنی ماف دەستوریەكانی هەرێم،وە پلانیان چیە بۆ قۆناغی دوایی هەلبژاردن وچوار ساڵی داهاتوی پڕ ململانێ لەگەل بغداد،یاخود بەرنامەیان چیە بۆفشاركردنە سەر بغداد لەپشكی هەرێم پشكی وەبەرهێنان وخزمەتگوزارییی زیاتر دەكەن بۆ شارەكانی هەرێم..


چۆمان محمد
۲٠۲٥/۱۱/۲

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن