وادەی بارینی یەکەم باران ڕاگەیەندرا
01:45 - 30/10/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند؛ لە پاییزی ئەمساڵ لە تەواوی ناوچەکە وشکە و ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە شەپۆلێکی ببارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی، ئاشکرایکرد، بەپێی ئاماژە سەرەتاییەکان شەپۆلێکی سەرتاسەریی باران و هەورە بروسکە دەرکەوتووە بۆ هەفتەی دووهەمی مانگی یانزە و ناوەڕاستی مانگەکە و گۆڕانکاریی لە بڕ و هێزەکەیدا هەیە و نزیکە لە جێگیربوون.