146 ئابوری

بەپەلە.. زێڕ بەرزبوەوە

04:11 - 29/10/2025

زەمەن _ ئابووری

 

 نرخی زێڕ لە جیهاندا گۆڕانکارییەکی گەورەی تۆمار کرد و لە ناکاو  بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ ٤٠٢٩ دۆلار بەرز بووەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەیانی ئەمڕۆ نرخەکەی تا ٣٩١٤ دۆلار دابەزی.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 699 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 816 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 932 هەزار دینار

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن