279 کوردستان

هەواڵێکی ناخۆش بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان

02:56 - 27/10/2025

زەمەن _ هەواڵ

 

 به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند: هیچ رێنماییەکی نوێ سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان نییە و ئۆتۆمبێلە بڕاوەکان بە هیچ شێوەیەک تۆمارناکرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هێمن میرانی، بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، ئۆتۆمبێلە بڕاوەکان بە هیچ شێوەیەک تۆمارناکرێن.

جەختیشیکردەوە، "تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی گەیاندن دراوە، کە ماتۆڕی نوێ و بێدەنگ بهێنن و تۆماری بکەن".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن