مسقاڵێک زێڕ زیاتری لێ بوەوە
03:40 - 30/10/2025
زەمەن _ ئابووری
نرخی زێڕ بە شێوەیەکی گشتی لە ناوخۆ و جیهان ناجێگیرە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، یەک مسقاڵ زێڕ ١٠ هەزار دینار دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر ئاشکرایان کرد، مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٧٩٥ هەزار دینارە، عەیار ٢٢ بە ٨٣٣ هەزار دینار و عەیار ١٨ـەش بە ٦٨٢ هەزار دینارە.
بەپێی ئەم نرخەی ئەمڕۆی زێڕ، بەراورد بە دوێنێ، هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی ١٠ هەزار دینار دابەزیوە، کە هاوکات،دوێنێ مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٨٠٥ هەزار دینار بوو.
دابەزینی نرخی زێڕ دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکی ٠.٢٥٪ کەمکردەوە. ئێستا رێژەکە ٣.٧٥٪ بۆ ٤٪ـە.