دوای زیاتر له دوو مانگ بریندارێكی ئاگره‌كه‌ی پێنجوێن گیانی له‌ده‌ستدا
10:42 - 02/11/2025
زەمەن پرێس:
دوای زیاتر له دو مانگ له برینداربونی له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ
كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی پێنجوێن له 28ی ئابی ئه‌مساڵ، بێستون عه‌بدوڵا، ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌ممه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هه‌وڵه‌كه‌ی
پشتڕاستكردۆته‌وه‌و له په‌یامێكی هاوخه‌میدا نوسیویه‌تی"بەناوی پارێزگای
سلێمانییەوە، پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی بەڕێزو ئازیزمان، کاکە
بێستون عەبدوڵا دانیشتوی گوندی کواوای قەزای پێنجوێن، کە بەهۆی بەشداریکردنی
خۆبەخشانەو دڵسۆزانەی لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی سنوری پێنجوێندا، بەسەختیی
برینداربو؛ ئەمڕۆ بوە شەهیدێکی سەروەری تری پاراستنی ژینگە."
ئاگره‌كه‌ی پێنجوێن كه له 28ی ئابی ئه‌مساڵ له‌سنوری گونده‌كانی مه‌سۆ
و هه‌ڵاڵاوای سنوری قه‌زای پێنجوێن كه‌وته‌وه، بوه هۆی برینداربونی هه‌ریه‌ك له
بێستون عه‌بدوڵا و ئالان یوسف.
ئالان یوسف كه له كاتی هه‌وڵدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی
پێنجوێن به‌شێكی جه‌سته‌ی سوتاو به‌هۆیه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، له 24ی
ئه‌یلول به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مڕۆش بێستون عه‌بدوڵا
دوای زیاتر له دو مانگ له‌ژێر چاودێری، گیانی له‌ده‌ستدا.