دڵشاد شەهاب: ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی باسی رۆژئاوا‌و دیمەشقیان کردوە
09:47 - 12/10/2025
زەمەن پرێس:
وته‌بێژی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌دوایین
دیداریدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، پرسی گفتوگۆكانی
نێوان رۆژئاوای كوردستان و دیمه‌شقی باس كردوه به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی كه سوریا
وڵاتێكی فره پێكهاته‌یه‌و ده‌بێت دیمه‌شق ده‌رفه‌تی یه‌كسان یان بونی هه‌موان له‌و
وڵاته فه‌راهه‌م بكات.
دڵشاد شه‌هاب،
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان
له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و دیمه‌شق،رایگەیاند، هەمیشە رای
ئێمە وەک هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە ئێمە هاوکار یان فاکتەری سەقامگیری دەبین لە
ناوچەکەدا، ئەگەر وەک سیاسەت سەیری بکەین، ئەوە پرسێکی نێوخۆیی دەوڵەتی سوریایە،
بەڵام هەمو ئەو روداوانەی لە ناوچەکەدا رودەدەن کاریگەرییان بەسەر یەکدییەوە هەیە،
بەسەر سەقامگیریی سوریا، سەقامگیریی تورکیاشەوە هەیە، چونکە سنورێکی هاوبەش هەیە.
وتیشی،
برایانی ئێمە له رۆژئاوا لە یەکەمین دیدارەکان، پێشنیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئەوە بوە کە خۆیان بە خاوەنی ئاواکردنی سوریای تازە بزانن، لە دیمەشق بن،
چاوەڕوانی ئەوە نەکەن کەس فەرمویان لێبکات و نمونەی مه‌سعود بارزانی و مام جەلالی
بۆ دەهێنانەوە لەوەی لە ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا خۆیان بە خاوەن کرد، بەردەست بون،
بونیان هەبو، ئەوەش وایکرد بەشێکی باشی داخوازییەکان و مافەکانی گەلی کوردستان لە
دەستوردا بچەسپێت.
ئاماژەى
بەوەشکرد، دیدی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئه‌حمه‌د شەرع و بۆ دەوڵەتی سوریا، هەر
لە یەکەمین دیدار کە لە کۆنگرەی میونشن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا بەڕێوەچو،
سەرۆکی هەرێمی کوردستان تێڕوانینی خۆی پێڕاگەیاند. سوریا وڵاتێکە لەزۆر روەوە
لێکچونی لەگەڵ عێراق هەیە؛ وڵاتێکی فرە ئایینە، فرە نەتەوەیە، فرە ئایینزایە، فرە
پێکهاتەیە و بۆیە دەبێت ئەوان دەستپێشخەربن لەوەی کە دەرفەتی یەکسانبون یان بونی
هەموان لەوێ فەراهەم بکرێت.
دڵشاد
شەهاب جه‌ختیشی كرده‌وه، ئەمە سیاسەتی نەگۆڕی هەرێمی کوردستانە، جەنابی سەرۆکی
هەرێمی کوردستان ئەم پرسەی بەم ئاراستەیە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا باسکردوە.
ئەوانیش هاوڕان لەسەر ئەوەی کە دەبێت، سوریای ئێستا و ئایندە جێگەی هەمو
پێکهاتەکانی تێدا ببێتەوە، بەتایبەتی ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە، مافی براکانی
ئێمەیە لە رۆژئاوا.