615 جیهان

ئەو كەسەی 140 كۆرپەلەكە لەناو برد سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو

12:11 - 17/09/2025

زەمەن _ هەواڵ

 

وتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران ئاشکرایکرد، لەپارێزگای هورمزگان لە بەندەر عەباس سزای لە سێدارەی بۆ هاوڵاتییەک دەرچوە، کە تۆمەتبارە بە لەباربردنی 140 کۆرپەلەی نائاسایی و دۆسیەکەی لەلایەن دادگای باڵاوە پێداچونەوەی بۆ دەکرێت.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەسغەر جەهانگیری وتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، کە زۆربەی لەباربردنی حاڵەتەکانی کۆرپەلە لە ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی و لە دەرەوەی ناوەندە پزیشکییەکان ئەنجام دەدرێن و تا ئێستا لەم ساڵدا ٣٦٤ دۆسیەی پەیوەندیدار تۆمار کراون.

ئاماژەی بەوەشکردوە ساڵانە لە ئێران لەباربردنی کۆرپەلە پێش لە دایکبونی نزیک دەبێتەوە لە پێنج هەزار تاوانی پەیوەست بە حاڵەتی لەباربردن.

جەهانگیر ئاماژەی بەوەشکردووە: "زۆرێک ل حاڵەتەکانی  لەباربردن خۆبەخشانە و لە ژینگە ناتەندروست و ناچارەسەرییەکان و لەڕێگەی دابینکردنی ئەو دەرمانانەی لە بازاڕی ڕەشدا دەفرۆشرێن،ئەنجامدەدرێت".

لەباربردنی کۆرپەلە بریتییە لە کردەوەی کۆتاییهێنان بە دووگیانی پێش لەدایکبونی منداڵ، کە یاسای تایبەت و سنوردارکردنی توندی لەسەرە لە زۆرێک لە وڵاتان و ئێرانیش یەکێکە لەو وڵاتانە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن