87 جیهان

موحسین رەزایی: ئیسرائیل دەیەوێت جارێكی تر هێرش بكاتە سەر ئێران

09:31 - 29/09/2025

زەمەن پرێس:
موحسین رەزایی، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی رژێمی ئێران، دەڵێت، لەدوای كاراكردنی میكانیزمی سناپ باك و سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا، ئیسرائیل دەیەوێت جارێكی دیكە هێرش بكاتە سەر ئێران.
 موحسین رەزایی، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی رژێمی ئێران لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لەدوای سەپاندنەوەی سزا نێودەڵەتییەكان بەسەر ئێراندا، ئیسرائیلییەكان دەیانەوێت جارێكی دیكە لەڕوی سەربازییەوە چانسی خۆیان لەدژی ئێران تاقی بكەنەوەو ئەوەش دەكرێت روبدات.
رەزایی لەگەڵ ئەوەش باسی لەوە كردوە كە ئامادەیی هێزەكانیان بۆ شەڕ یەكێك دەبێت لەو هۆكارانەی كە دەكرێت ئیسرائیل لە هێرش بۆ سەر ئێران پاشگەزبكاتەوە.
وتیشی، دەكرێت لەنێوخۆی ئیسرائیلیش چەند شتێك روبدەن كە ئەو پلانەی هەیانە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە هێرش بكەنە سەر ئێران، نەتوانن ئەنجامی بدەن، یاخود ئەگەر بەر لە هێرشكردنە سەر ئێران، هێرش بكەنە سەر عێراق، دەكرێت لەوێ بكەونە نێو زەلكاو و نەتوانن هێرشەكەیان بۆ سەر ئێران ئەنجام نەدەن. بەڵام ھێرشكردنە سەر ئێران بەشێكە لە خواستەكانیان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن