68 کوردستان

سبەینێ ١٢٠ ملیار دینارەکە رەوانەی بەغدا دەکرێت

09:43 - 12/10/2025

زەمەن پرێس:
سبەینێ وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێرێت.
میدیای یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،" سبەی دوشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێرێت، بەمەش چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی هەشت خەرج بکرێت .
ئاماژەى بەوەشکردوە، دوای ئەوەی سەرەتای ئەم مانگە لیستی موچەی مانگی نۆ رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، لە ئێستادا پەسەندکراوە، چاوەڕێش دەکرێت پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران موچەی مانگی نۆ دابەش بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن