زێڕ نرخێكی پێوانهیی بهرزتری تۆماركرد
10:21 - 01/10/2025
زهمهن - ئابوری
نرخی زێڕ ئهمڕۆ چوارشەممە، گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی دوای ئەوەی وەبەرهێنەران
روویان کردە کڕینی سامانە سەلامەتەکان بەهۆی مەترسییەکانی داخستنی حکومەتی ئەمریکا،
ئەمەش لە کاتێکدایە، داتا لاوازەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا چاوەڕوانی بۆ کەمکردنی زیاتری
رێژەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە، بەهێز کردووە.
ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 3875 دۆلار بەرزبووەوە کە ئاستێکی نوێی
پێوانەییە لە مێژوودا.
نرخی ئەمڕۆی زێڕ
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە
18 بە 670 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە
21 بە 782 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە
24 بە 894 هەزار دینار