101 کوردستان

مەزڵوم عەبدی داوای دامەزراندنی هەرێمێكی فیدراڵی لە سوریا كردووە

08:14 - 07/10/2025

زەمەن پرێس:
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی دیمەشقدا، داوای دامەزراندنی هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی کردووە لە سوریا.
كەناڵی "سكای نیوز عەرەبیە" بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا، مەزڵوم عەبدی ئاستی داخوازییەکانی کوردی بەرزکردووەتەوەو داوای دامەزراندنی هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی عێراق كردووە.
سەرچاوەكە باسی لەوە کردوە، عەبدی تێكەڵكردنی تەواوەتی لەناو سوپای سوریا رەتكردووەتەوەو باسی لە ئەگەری مانەوەی هێزەكانی كردووە وەك بە بەشێک لە سوپا بەبێ یەکگرتنی تەواو.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا "سانا" هیچ ئاماژەیەكی بە كۆبونەوەكانی ئەمڕۆی شاندی ئیدارەی خۆسەر نەكردووە لە دیمەشق، تەنها باسی كۆبونەوەكەی شەرع و بەرپرسانی تری سوریای كردووە لەگەڵ تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و براد كوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا کردوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن