294 کوردستان

بەپەلە.. بکوژانی ڕووداوەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکران

02:15 - 07/10/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

رۆژی ٢٧ی٩ی٢٠٢٥ تەرمی ئافرەتێک لەماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە.

 هاوکات، ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ی تشرینی یەکەنی ٢٠٢٥،  دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە:لەسەر ئەم ڕووداوە ڕایگەیاند: دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی ئەنجامدا و توانرا تۆمەتباران دەستنیشان بکرێن و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بکوژ و هاوکارەکەی دەستگیربکرێن.

راشیگەیاند: لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن