کاندیدێک لە زیندانەوە بانگەشەی دەستپێکرد و کۆمیسیۆن دوریخستەوە
03:41 - 08/10/2025
زەمەن _ هەواڵ
محه‌مه‌د داینی، ئه‌و كاندیده‌ی له گرتووخانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ خۆی كرد، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، دوورخرایه‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران بڕیاریدا به دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د كه‌توف مه‌نسور، ناسراو به محه‌مه‌د داینی، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری نیشتیمانی، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هاوکات، دادگای كه‌رخ له به‌غدا له ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥، بڕیاریدا به زیندانیكردنی داینی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، به تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به هاوڵاتییانی عێراقی.
ئەمە لە کاتێکدایە، له ٤ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٥، وێنه‌یه‌كی كاندیده‌كه له گرتووخانه‌وه بڵاوكرایه‌وه و باس له‌وه ده‌كرا، محه‌مه‌د داینی، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، له گرتووخانه‌وه ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه.