81 عیراق

کۆمسیۆن: زیاتر لە ملیۆنێک کەس مافی بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەت هەیە

07:05 - 07/10/2025

زەمەن پرێس:
وتەبێژى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند،  ملیۆنێک و ٣١٣ هەزار و ٨٥٩ دەنگدەری تایبەت لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام تا ئێستا ٢١١ هەزار و ٢٦٧ دەنگدەری تایبەت ماون کارتی دەنگدان وەربگرنەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە ئامارى دەنگدانى تایبەت ڕایگەیاند: داوا لە سەرجەم ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم، کە سەردانی نزیکترین بنکەی تۆمارەکانی کۆمسیۆن بکەن، بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان تا لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت بتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن، ئەم هەنگاوە بۆ مسۆگەرکردنی مافی بەشداری کردنیانە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان عێراق.
ئاماژەى بەوەشکرد، ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٨٥٩ دەنگدەرە، بەڵام تاوەکوو ئێستا ٢١١ هەزار و ٢٦٧ دەنگدەری تایبەت ماون کارتی دەنگدان وەربگرنەوە.
بڕیارە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ دەنگدانی تایبەتی بەڕێوەبچێت،  دوو ڕۆژ دواتریش لە ١١ـی هەمان مانگ دەنگدانی گشتیی ئەنجام دەدرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن