زانیاری لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە
02:41 - 05/10/2025
زەمەن _ هەواڵ
وەزارەتی بازرگانی عێراق، پێشنیارێكی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردووەتەوە، بۆ بڕینی بەشە خۆراكی ئەو هاوڵاتییانەی كە مووچەكانیان ملیۆنێك و ٥٠٠ هەزار دينار تێپەڕ دەكات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، "لەئێستادا ئەوەی مووچەی دوو ملیۆن دینار تێپەڕ بكات بەشە خۆراكەكەی دەبڕدرێت، لەگەڵ ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و پزیشكی و دەرمانسازی و خاوەن كۆمپانیاكان".
هەروەها، محەمەد حەنون، باسی ڕێکاری بڕینی بەشەخۆراکی کردووە و دەڵێت: "سێ ملیۆن و ١٣٢ هەزار هاوڵاتی گرتووەتەوە كە زیندانیان و كۆچكەران و ئەو كەسانەی لەخۆگرتووە، كە ناونووس نەكراون".
دەشڵێت، "حەوت ملیۆن هاوڵاتی سوودمەندن لە چاودێری كۆمەڵایەتی و هەموو مانگێكیش بێ دواكەوتن بەشە خۆراكیان بەسەردا دابەشدەكرێت".