عێراق لە ئەمریکا توڕەیە و دەست بە جوڵەیەکی سیاسی دەکات
08:02 - 11/10/2025
زەمەن
پرێس:
باسم عەودای وتەبێژی حكومەتی عێراق: رایگەیاند، حکومەتی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، سەروەری یاساو جێبەجێکردنی ئەو
بناغەیەیە کە دەوڵەتی عێراق پیادەی دەكات لە هەموو لایەنەکانی کارەکانیدا، پابەندە
بەو پەیماننامە و رێککەوتنە نێودەوڵەتیانەی کە عێراق واژۆی كردووە، پابەندە بە
جێبەجێکردنی لەسەر بنەمای ئەندامێتی کارا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یاسا و ڕێکارە
کارپێکراوەکانی.
ئاژەى
بەوشەکرد، حکومەت لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی ئەم دواییەی گەنجینەی
ئەمریکا دەکات سەبارەت بە سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر کۆمپانیای
"موهەندیس"ی گشتی و هەندێک قەوارەی دیکەدا، بە تۆمەتی پەیوەندییان بەو
قەوارانەی کەوتوونەتە ژێر رێکاری یاسایی ئەمریکاوە.
عەوادی وتیشی: گرتنەبەری بڕیارێکی لەو شێوەیە بەبێ
راوێژ یان گفتوگۆی پێشوەختە، پێشینەیەکی نەرێنیە لە مامەڵەی وڵاتانی هاوپەیمان، عێراق
داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی دەکات کە لە پێشەنگییان ئەمریکایە، هاوکاری بکەن
لە ئاڵوگۆڕی زانیاری تەکنیکی و بانکیدا، بەتایبەتی لەگەڵ پرۆسەی چاکسازیی پەیكەری
گشتی سیستەمی بانکی و دارایی عێراق کە ئەم حکومەتە ئەنجامی داوە.
وتەبێژەکەى
حکومەتى عێراق ئەوەی خستەڕوو، سەرۆکی حکومەت رێنمایی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای
نیشتیمانی کرد کە لە نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و دەستەی باڵای وردبینی و دەستەی
دەستپاکی و بانکی ناوەندی پێکدێت، بۆ پێداچوونەوە بەو پرسە پەیوەندیدارەو راپۆرت و
راسپاردەکانی لە ماوەی 30 ڕۆژدا پێشکەش بکات، بۆ گرتنبەری رێوشوێنی یاسایی و
کارگێڕی پێویست.
ناوبراو
وتیشی، سەرۆك وەزیران جەختی لە بەرپرسیارێتی دەوڵەت کردووتەوە لە پاراستنی
مامەڵەكارانی مەدەنی و پڕۆژە گرنگەکانی پەیوەست بەو کۆمپانیایانە و دڵنیابون لە
بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکان بەبێ پەککەوتن و دڵنیابوون لەوەی کە هەر رێوشوێنێکی
راستكردنەوە کاریگەری لەسەر مافی هاوڵاتیان یان مامەڵەكاران نەبێت كە پەیوەندییان
بەو چالاکییانەی نییە کە لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.
عەوادی
ىئەوەشی خستەڕوو، حکومەت دووپاتی دەکاتەوە، عێراق هەر چالاکییەکی ئابوری یان
دارایی رەت دەکاتەوە کە لە چوارچێوەی یاسایی نیشتمانی لابدات یان بۆ دابینکردنی
دارایی گروپە چەکدارەکان، یان ناکۆک بێت لەگەڵ بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان.