304 عیراق

بانکی ناوەندی ماڵئاوای لە پارەی کاش دەکات

11:52 - 22/09/2025

زەمەن _ عێراق

 

 بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرایدەکات، لە ساڵی ٢٠٢٦دا کۆتایی بە پارەدانی نەخت دەهێنرێت و لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکاندا دەکرێت بە ئەلیکترۆنی.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، زیرغام موسا، بەڕێوەبەری چاودێری دامەزراوە داراییەکانی سەر بە بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: بانکی ناوەندی لە چوارچێوەی یاساکان و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران و پسپۆڕانی وەزارەتەکانی تر، پێشکەوتنی لە بواری پارەدان بە شێوازی ئەلیکترۆنی بەدەست هێناوە.

ئاماژەی بەوەشدا کە “تریلیۆنان دینار بە شێوازی ئەلیکترۆنی دراون، سەرەڕای ئەوەی کە لە فەرمانگەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە تەواوی مامەڵەی نەختینەیی وەستێندراوە”.

زیرغام موسا ڕوونیشیکردەوە کە “چەندین دەستپێشخەری هەیە بۆ هاندانی دامەزراوەکانی تری دەوڵەت بۆ چوونە ناو چوارچێوەی پارەدانی دیجیتاڵی ئەلیکترۆنی.”

پێشبینی ئەوەشی کرد کە “عێراق لە مانگی تەمموزی ساڵی داهاتوو بە تەواوی ماڵئاوایی لە مامەڵەی نەختینەیی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و شوێنەکانی تر بکات”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن