بەپەلە.. ژنە چالاکوانێک کوژرا
02:19 - 07/10/2025
زەمەن _ هەواڵ
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای واست رایگه‌یاند، چالاكوانێكی مافی مرۆڤ و كارمه‌ندێكی به‌شی یاسایی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی واست له هێرشێكی چه‌كداریدا له باكوری كوت كوژرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سه‌رچاوه‌یه‌ك لە پۆلیسی واست ئاشکرایکرد،ژنە چالاکوانێکی مافی مرۆڤ، بە ناوی هه‌میسه جاسمه، ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، له هێرشێكی چه‌كداریدا له ناوچه‌ی عامریه له باكوری شاری كوت كوژراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆی شوێنی ڕوداوه‌كه‌یان داوه و ته‌رمه‌كه‌یان گواستوه‌ته‌وه بۆ به‌شی پزیشكی دادوه‌ری دوای ئه‌وه‌ی تاوانباران به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون.