189 عیراق

هەزار کیلۆ مادەى هۆشبەر دەستى بەسەرداگیرا

07:18 - 16/03/2025

زەمەن - عێراقى

 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستیان گرتووە بەسەر هەزار و 100 کیلۆ حەبى مادەى هۆشبەر لە جۆرى کەپتاگۆن کە لە دەرەوەى عێراقەوە بەنیازبوون داخڵى عێراقى بکەن.

 

عەمید میقداد میرى، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەڵێت، ئیدارەى مادە هۆشبەرەکان لە سعودیە زانیارى تەواوى لەبارەى تۆڕێکى بازرگانیکردن داوە لە هەردوو دەزگاى بەرەنگاربوونەوەى مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر و سلێمانى، لەبارەى بارهەڵگرێک کە لە سوریاوە چووەتە خاکى تورکیا و ویستوویەتى لەوێوە داخڵى عێراق بێت، توانراوە دەستى بەسەردا بگیرێت.

 

گوتەبێژەکەى وەزارەتى ناوخۆى عێراق راشیگەیاندووە، بارهەڵگرەکە هەزار و 100 تۆن حەبى کەپتاگۆنى تێدابووە، لە ئۆپراسیۆنێکدا بە هەماهەنگى لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان توانیومانە دەست بەسەر بارهەڵگرەکەدا بگرین و ئەندامانى تۆڕە قاچاحچییەکەشمان دەستگیرکردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن