بەرپرسێکى عێراقى بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا
09:34 - 03/05/2021
زەمەن_عێراق
سەرۆكی دەستەی
گشتی رەوتی حیكمە، دواى تووشبوونى بە ڤایرۆسى بەكۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە شێخ حەمید
مەعلە، سەرۆکی دەستەی گشتی رەوتی حیکمە كە لەلایەن عەممار حەكیم سەرۆكایەتی دەكرێت
کۆچی دوایی کردووە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، شێخ حەمید مەعلە بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.