کێشەی ھەرێم و بەغدا بە ڕێگەی مام ناوەندیش چارەسەر دەکرێ
11/26/2026 12:18:00 PM
مەهدی کاوانی
با بڵێین نابڕوایی ھەیە لە سەر دەرھێنانی نەوت و غازی ھەرێم و شایستە دارایەکانی تر بە تایبەتی لە سەر خاڵە گومرگیەکان . بەغدا داوای ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەکات و ھەرێمیش دەڵێ لە توانامان دا نیە ئەو بڕە وەدەست بێنین .
ئەوەی سەرەوە ناکۆکیەکانی پێشتر بوو بەڵام ئێستاکە عەلی زێدی سەقفی داواکاریەکانی زیاد کردووەو دەڵێ دەبێ تەواوی ئەو کێلگە نەوت و گازیانەی دەکەونە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەبێ دەستی بە سەردابگرین و بۆ خالە گومرگیەکانیش دەبێ لە ژێر کۆنتڕۆلی ئێمەوە بێت.
بەغداش لەو داوا نوێیەی ناحەقەو پێداگری ھەرێمیش کە بەبێ بەغدا وەک پێشتر بە کۆنترۆلی جارانیان بمێننەوە ، ھەم دیسان ڕاست نیە.
ناھەقی بەغدا بە چ حەقێکەوە داوای ئەو کۆنترۆل کردنە دەکەن چونکە ئەو ناوچانە دەبێ بە بڕیاری مادەی ١٤٠ یەکلایی بکرێتەوە کە ھێشتا یەکلایی نەکراونەتەوە دە دەستوری عیراقیش ھەر وا دەڵێ.
ئەو کێلگە نەوت و گازانەی ئێستاکە کە کورد کۆنتڕۆلی لە سەرە و بە گوێرەی دەستوور دەبێ بە پێکەوەیی ھەرێم و ناوەند بەڕێوە ببردرێن لەو حالەتە دەکرێ بە بەڕێوەبەرایەتیەکی ھاوبەش و بێ پەنا بردنە بەر ھێزو ئەم بڵێ پێشتر لەژێر کۆنتڕۆلی نەوتی شیمال بوو و دەبێ واشی لێ بکرێتەوە کوردیش بڵێ ناوچەی کوردین حەقی خۆمانە . بەھانای حکومەتی ناوەند ئەوەیە کە ئەو ناوچانە تەھریبی نەوتو گەندەلی و بە قاچاغ بردنی تیا دەکرێ لەو بارەیەوە بە ڕەھا جگە لە خاوەن کۆمپانیا باڵاکانی ھەردو زۆن ، ئەوانی تر دەڵێن داوایەکی حەقە بەڵام ڕێگا بە حکومەتی ناوەند بدرێ کە ئەو ناوچانە بەزەبری ھێز بگێڕنەوە سەر کۆنتڕۆلی بەغداو پێیەوە بە ڕەھا خەلکی کورد لە دژیەوە دەوەستن.
بە بۆچوونی خۆم ھەر لە ئێستاوە زۆنی سەوز ڕازیە بە ھاوبەشی ئەو کێلگە نەوتی و گازیانە بەڕێوە ببردرێن بەڵام لە بەکارھێنانی ھێز دژی دەوەستێت . پارتیش تا ئێستا ڕەفزی داوە بەڵام وەک بیرکردنەوەی خۆم کار بگاتە بەکار ھێنانی ھێز ئەویش لە دوا جار ڕازی دەبێت کە بە ھاوبەشی بەڕێوە ببردرێن . دە ئەو ھاوبەشیەش خەلکی کورد لە ھەموویان زیاتر سودمەند دەبێت کە پێیەوە لەجیاتی ئەو سامانە نیشتومانیە بکەوێتە بن دەستی کەسەکانی دەسەلاتە باڵاکان ئەوا بۆ خودی ئەو خەلکەو بونیاتنانی نیشتومانی دەگەڕێتەوە .
مەھدی کاوانی