53 کوردستان

کەشوهەوا دەگۆڕێ و پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە

01:09 - 17/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و دابارینی باران لە ناوچە شاخاوییەکان، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان لە گۆڕاندایە و سبەیش پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەێم ئاشکرایکرد، ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، بەڵام لە پاشنیوەڕۆوە کەش سەقامگیر دەبێتەوە.

خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان بە 36 پلە و لە حاجی ئۆمەران بە 17 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە، کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت و لە هەندێک کاتیشدا بۆ نیمچە هەور بگۆڕێت.

هاوکات، دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و حاجی ئۆمەران فێنکترین ناوچە دەبێت بە 18 پلە و گەرمیان بە 36 پلە گەرمترین ناوچە دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن