ڕۆژئاواو هەڕەشەکانی سوریاو تورکیا:
9/13/2025 12:01:00 PM
ئومێد خدر
تادێت هەڕەشەو ئاماژەکانی
شەڕ لەلایەن شەرع و تورکیاوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان زۆرتروزیاتر دەبن، لەنوێترین
لێدوانیدا شەرع دەڵێت ئەگەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرەو جۆرێک .
لەدابەشکاری بڕوات،عێڕاق
و تورکیا زیانی زۆریان بەردەکەوێت ئەمە جۆرێکە لەهاندان و بیانوو هێنانەوە بۆ بەشداری
تورکیا لەو شەڕەی کەشەرع بەنیازە ئەنجامی بدات دژی ڕۆژئاوا وەدەشڵێت ، هەسەدە نوێنەرایەتی
هەموو پێکهاتەی کورد ناکات و سوریا دابەشبوون قبوڵ ناکات و وەدەستبەرداری یەک بست
خاکی سوریا نابین، یەکەمجارە شەرع بەڕاستەوخۆ لەدوای ئیمزاکردنی ڕێکەوتنامەی دەی
ئادار بەو شێوەیە قسە بکات، ئەم لێدوانانەی شەرع هاوکاتە لەگەڵ ئەو لێدوانەی چەند ڕۆژی
ڕابردووی دەوڵەت باخچەلی کە وتی ئەگەر سوریاو تورکیا ناچاربن هێز دژی ڕۆژئاوا دەجۆڵێنن، عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدانی
تورکیاش دەڵێت تورکیا هەر هەوڵێک بۆ دروستکردنی ڕێڕەوێک لەسوەیداوە بۆ ناوچەکانی هەسەدە
بەجێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ئیمپریاڵی دەبینێت و قبوڵی ناکات. هەمووئەم هەڕەشانە بێ مەڵات
نین و ئاماژەی ڕوونن بۆ نیازی شەڕی سوریاو تورکیا بەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان ، چەند
هۆکارو پاڵنەرێکیش بۆ ئەم شەڕەهەیە:
١-هێزەکانی محمد جۆلانی هێزی ئیسلامی توندڕەون لەمەنهەجی سیاسی
ئەواندا نەتەوە بونی نیە تەنها بڕوایان بە پێناسەی ئیسلامی هەیە.
٢ -تورکیا لەسەرەتاو دەستپێکی جەنگی سوریا دژایەتی خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژئاوای کوردستان بەمەترسی دەزانێت بۆ ئاسایشی
نەتەوەیی خۆی
٣-لەدێرەزوور و حەسەکە و بەشێک لەناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی
هەسەدەدان هۆزی گەورەی عەرەبی تێدا دەژین و کەئەمانە بۆمی تەوقیتکراون بۆ ئاسایش و
سەقامگیری ڕۆژئاوا، ئەمڕۆ لەیەکێک لەمزگەوتەکانی دێرەزور داوای جیهاد دژی هەسەدە
کراوە لەلایەن ئەم هۆزانەوە.
٤-ملنەدانی دیمەشق و داننەنانی بەمافەکانی کورد لە دەستور یاساکانی
سوریا. لەبەرامبەردا هەسەدە جەخت لەسەر ناناوەندیەتی سوریا و مافەکانی کورد دەکاتەوە
لەسوریا تازە، هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن کە جەنگ دژی ڕۆژئاوا بەڕێوەیە ، ڕۆژئاوای کوردستان بۆتە دیفاکتۆ ئایا ئەمریکا
و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئەگەری پەلاماردانی ڕۆژئاوا لەلایەن سوپای سوریاو تورکیاوە
هەڵوێستی چی دەبێت ؟ لەنوێترین پێشهاتیشدا کۆنگرێسی ئەمریکا بەشە بودجە تەرخانکراوی
بۆ هێزەکانی لەڕۆژئاوای کوردستان پەسەندکرد ئەمەش ئاماژەیەکی دڵحۆشکەرە بۆ کورد، دەبێ
چاوەڕێی کات بین بزانین ئەم پارچەیەی نیشتیمان بەدیفاکتۆ دەمێنیته وە یاخود ناناوەندیەتی
لەسوریا دەستێنن یاخود توشی تەنگژەو شەڕ
فرۆشتن دەبنەوە.