23 کوردستان

بەپەلە.. پارێزگای هەولێر بڕیاریدا

01:09 - 08/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 پارێزگای هەولێر لەبارەی لافاو و دۆخی ئێستای شارەکە کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دا: 

 1- پێکهێنانی ژوورێکی هاوبەش: بۆ دەستبەجێ پاککردنەوەی شەقام، کۆڵان و ئەو شوێنانەی کە بەهۆی لافاوەکەوە قوڕ و لیتە و پاشماوەیان تێدا کۆبووەتەوە.
2- پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی دروستبوونی لافاوەکە.
3- ڕاسپاردنی بەشی قەیرانەکانی پارێزگا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و هاوبەشی سەرجەم لایەنە پەیوەنیدارەكان بۆ خەمڵاندن و تۆمارکردنی سەرجەم زەرەر و زیانە ماددییەکانی هاووڵاتیان.
4- ڕاسپاردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکان و ڕێگاوبانی هەولێر بۆ خاوێنکردنەوەی سەرجەم ڕێگاوبانەکانی دەوروبەر و دەرەوەی شاری هەولێر.
5- ڕاسپاردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری بۆ خاوێنکردنەوە و ڕێکخستنەوەی کەند، پرد و پۆندەکان.
لە کۆتاییشدا پارێزگاری هەولێر، سوپاسی هەموو ئەو پارێزگارانەی کرد کە پەیوەندییان کردووە و ئامادەیی و پشتیوانیی خۆیان بۆ هەر ئەرک و هەماهەنگی و هاوکارییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشانداوە، هەروەها سوپاسی سەرجەم تیمەکانی خۆبەخشان، دەزگا خێرخوازییەکان و هەموو ئەو هاولاتیانەش كرد كە هەماهەنگ و هاوكار بوون لەكاتی ڕووداوەكەدا. See less

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن