218وتار

سوپای حزب!

8/9/2025 7:02:00 PM
ئومێد خدر

لەکوێی دونیا هەیە حزب سوپاو هێزی ئەمنی و چەکداری هەبێت و مانۆڕی سەربازی بکات جگە لەم وڵاتە کاولبوەی خۆمان ئەمە نەک هەر بۆ حزبەکەی کاکە حمە بەڵکو بۆ یەکێیتی و پارتیش ڕاستە، بوونی هێزی چەکداری حزب جگە لەوەی غەریبە بەدونیای یاساو دەستورو حوکمڕانی پێچەوانەی یاسای ژمارە‌ ‌١٧ی ماددەی پانزەیەمی ساڵی ١٩٩٣ی پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانە کەدەڵێت ( حزب دام و دەزگای سەربازی و شێوە سەربازی نەبێت و لێی قەدەغەیە چەکی بەپێچەوانەی یاساوە هەبێت) ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کەئەم حزبانە بڕوایان بەو یاسانە نیە کە نوێنەرانی خۆیان لەحکومەت دەریدەکەن.

لەوە کارەساتبارتر ئەوەیە کە میدیاکانی هەرێمی کوردستان زۆر بەسانایی و بەشێوەیەکی نۆرماڵ بێ ئەوەی ڕەخنە لەوە بگرن کەنابێت حزب خاوەنی هێزی چەکدارو ئەمنی بێت دێن چالاکی چەکداری حزبەکان بۆ خەڵک دەگوازنەوە چەندین ساڵە ئەمریکاو هێزەکانی هاوپەیمانان داوا لەیەکێتی و پارتی دەکەن کە سوپایەکی یەکگرتووی نیشتیمانی دروست بکەن ٫ بەڵام نەیانکردوە حزب لەچەکک داماڵررێت جگە لەوەی لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە وەکو کیانێکی سیاسی دەشبێتە دەستکەوتێکی سیاسی گرنگ بۆ حزبەکان کەدەستبەرداری چەکەکانیان بن و کار بۆ دروستکردنی هێزێکی نیشیتیمانی یەکگرتوو بکەن.







سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن