12وتار

کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران چیەو چی گرینگیەکی بۆ کورد هەیە؟:

12/20/2025 3:38:00 PM
ئومێد خدر

کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران

دامەزراوەیەکی سەرەکیی نەتەوەیەکگرتوەکانە کە ساڵی ١٩٥٠ دامەزراوە ئامانجی سەرەکیی پاراستن و یارمەتیدانی پەنابەران، ئاوارەکان، و کەسانی بێ‌نیشتیمانە لە هەموو جیهان.

ئامانج و کارە سەرەکیەکانی کۆمساری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان:

 ١-پاراستنی مافی پەنابەران و دڵنیابوون لە ئاسایش کەرامەتیان
دابینکردنی یارمەتی مرۆیی (خواردن، پەناگە، تەندروستی خوێندن)

٢-هاوکاری لە گەڕاندنەوەی ئاشتیانە بۆ وڵاتەکەیان، یان نیشتەجێبوونیان لە وڵاتێکی تر هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتەکان و رێکخراوە خۆبەخشەکان هەیە زیاتر لە ١٣٠ وڵات چالاکی هەیە و ملیۆنان کەسی پێویستی بەپاراستن یارمەتیدان هەیە ساڵانە دەیان هەزار کەس بەهۆی جیاوازی نەتەوایەتی ، دینی، مەزهەبی، ڕەگەز، ... ڕووبەڕووی توندوتیژی و ئاوارەیی دەبنەوە لەدەیەو سەدەکانی ڕابردوو وەتائێستاش ، بەداخەوە کورد هەمیشە لەپێشەنگی ئەم نەتەوانە بووە کە ڕوو بەڕوویی توندوتیژی و ئاوارەیی پەناهەندەیی  بۆتەوە ، دەکرێ یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی هەڵبژاردنی بەڕێز بەرهەم ساڵح بۆ ئەم پۆستە کوردبوونی بێت، هەروەکو چۆن ساڵانی پێشوو نادیە موراد بەهۆی کارەساتی شەنگال بەباڵوێزی ئاشتی دیاریکرا لەنەتەوەیەکگرتووەکان.

لەڕووی سیاسیەوە، گرینگی کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران بۆ کورد  گرنگە،  چونکە کورد بەسەر چوار وڵاتدا دابەشبوون و زۆرجار بەرکەوتووی ئاوارەبوون و پەنابەری بوون گرنگی ئەم پۆستە بۆ کورد لەم چەند خاڵەی خوارەوە دەردەکەوێت:
١-بەنێودەوڵەتی کردنی کێشەی کورد
کێشەی ئاوارەبوونی کورد دەهێنێتە سەر سەکۆی نەتەوەیەکگرتوەکان.

٢-پاراستنی مافە کەمە نەتەوەکان دژ بە سیاسەتی وڵاتەکانی (سوریا، تورکیا، ئێران، عێڕاق) رێگای یاسایی دروست دەکات بۆ پاراستنی کورد لە گەڕاندنەوەی زۆرەملێ کەئەمە بۆ ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان هەرێم و بەغدا یاخود بۆ ئاوارەکانی کورد لەسوریا بەتایبەت لەعفرین واتە بەجۆرێک لەجۆرەکان دەتوانێ ڕێگری بکات لەگۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکوردنشینەکان..

٣-دەتوانێ پشتگیریی هەرێمی کوردستان بکا:
هەرێمی کوردستان وەک شوێنێکی ئارام و پەناگەی پەنابەران نیشان بدات، ئەمە قوڵای سیاسی و دیبلۆماسی بۆ هەرێمی کوردستان پیشان دەدات ،هەرێم دەبێتە شەریکی نێودەوڵەتی.

٤-ئەم پۆستە لەنەتەوەیەکگرتووەکان ڕێگایەکی نەرمی خەباتە بۆ کورد ئەگەر بەرهەم ساڵح بیەوێت و بێگومان ئەو سیاسی و دیبلۆماسیەکی ناسراوە لەسەر ئاستی جیهان بیەوێ دەتوانێت ئەم پۆستە بکاتە ڕێگایەکی نەرمی خەبات بە بەردەوامی سەرنجی جیهانی لەسەر دۆخی کورد دروست دەکات یارمەتی مرۆیی دەبێتە ئامرازێکی سیاسیی نەرمی کورد.کورد وەک قوربانی فشاری سیاسی ناسراو دەبن، نە تەنها وەک کێشەی ئاسایش

٥- دەنگی نێودەوڵەتییە بۆ ئەو کوردانەی دەستدرێژیان دەکرێتە سەر.

٦-گرنگی ئەم پۆستە پۆستی کۆمسیاری باڵای پەنابەران کەوتۆتە سەر جورئەتی کەسەی کەپۆستەکەی وەرگرتوە لەگەڵ ڕێنمایی و یاسایی بەڕێوبردنی ئەم پۆستە بزانین لەو پێنج ساڵەی کە بەڕێز(د. بەرهەم ساڵح) ئەم پۆستە بەڕێوە دەبات ئەم گرینگانە لەڕووی سیاسیەوە بۆ کورد بەرجەستە دەکات، بەتایبەت بۆ ئێستای کورد لەسوریا، لەتورکیا کەساڵانە کورد ڕووبەڕووی ئاوارەیی دەربەدەری دەبێتەوە، وەتەنانەت بۆ بۆ عێڕاق و ناوچە جێناکۆکەکان . بەڵام بیرمان نەچێت لەئێستادا دەزگای نەتەوەیەکگرتووەکان  خۆی دەزگایەکی بێکاریگەرە لەهەمبەر ئەو ڕووداو کارەسات و جەنگ و  وێرانکاریانەی کەبەسەر جیهان دێت. دەیان نمونە هەیە بۆ شکستی نەتەوەیەکرتوەکان لەئاست و ڕووداوە سیاسیەکانی جیهان و جەنگ و ئاشوب دیارترینیان جەنگی ئیسرائل حەماس، جەنگی ئۆکرانیاو ڕووسیا. کەدژی هەموو بنەماو ڕێسا کارپێکراوەکانی نەتەوەیەککرتوەکانە


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن