12وتار

جەنگی ڕاگەیاندن و دەروونی.

1/23/2026 12:13:00 PM
ئومێد خدر

جەنگی ڕاگەیاندن و دەروونی.
لەقەزیە سیاسیە هاوچەرخەکاندا لەکاتی جەنگ و ململانێیکاندا
 چوار ئامرازی جەنگ بەکاردێت ، ڕاگەیاندن، دەروونی، ئابوری، سەربازی ، لە و چەند ڕۆژەی کە شەڕو پێکدادان و جەنگ هەیە لەنێوان  چەتەکانی احمد شەرع و تۆم باراک و ئەردوغان دژی برایانمان لەڕۆژئاوای کوردستان ، سوپای سوریای عەرەبی تەنها لەڕێگەی سەربازیەوە جەنگی نەکردوە ،بەڵکو لەڕێگای ڕاگەیاندن و دەروونیەوە جەنگیان بەرپاکردووە. چۆن هەر لەسەرەتای شەڕەکەوە هەریەک لەتەلەفزیۆنی جزیرەو حەدەس و،عەرەبیە بەبەردەوامی پڕوپاگەندەی درۆ بڵاو دەکەنەوە بانگەشەی شکانی هێزەکانی هەسەدە دەکەن ، هەروەها جەنگی دەرونیشیان دەست پێکردوە لەڕێگەی ئیمزاکردن و بڵاو کردنەوەی ڕێکەوتنامەکان کە گوایە هێزەکانی سوریای دیموکرات بەم ڕێکەوتنانە ڕازین کەتێیدا هەموو خاڵەکانی ڕێکەوتنەکان لەبەرژەوەندی چەتەکانی شەرع و اردوغاندایە ئەمەش وایکرددوە کەلەڕوی دەروونیەوە خەڵکی کورد تۆوشی دڵە ڕاوکێ بکەن و وا پیشانی جیهانی عەرەبی و جیهان و تەنانەت کوردیشی بدەن کە کوردەکانی ڕۆژئاوا ڕێکەوتن دەکەن و پێوەی پابەند نابن وەهیچ یەکێک لەو ڕێکەوتنانە ستراژی و خواستی هەسەدە نیە ، هەروەها جۆلانیش نایەوێت پابەندی ئەم ڕێکەوتنانە  بێت ،بەڵکو وەکو ئامرازی جەنگی دەروونی بەکاریاندەهێنێت  وە بۆ خۆڕێکخستنەوە ی بەرەکانی جەنگ  و گۆڕینی تاکتیکی شەڕبەکاردەهێنێت بەتایبەت لەئێستادا کە چەتەیەکی زۆریان لێ کوشتنون هەروەها وەکو ئیستفزاز بانگەشە و پێشنیاری پۆست بۆ عەبدی دەکەن، لەسەر ئەرزی واقع هێزەکانی سوریای دیموکرات وەکو پۆڵاو بەو پەڕی مۆڕاڵی بەرزەوە ڕووبەڕووی هێرشەکانی چەتەو داعشەکان بونەتەوە و دەیان هێرشی چەتەکانیان تێکشاندووە لەدەوروبەری حەسەکەو کۆبانێ، بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە لاوازن ئەگینا هەموو ئەو شوێنانەی کە پێشتر هەسەدە لێی کشاونەتەوە وەکو دێر حافر، مەسکەنە، دێرەزوو ... هەسەدە ئامانجی نەبووە لێیان بمێنێتەوە لەبەر ئەوەی ناوچەی عەرەبین ، هەروەکو عەبدی وتی کشاوینەتەوە بۆ ناوچە کوردیەکان و لەپاراستنیا سڵ لەهیچ شتێک ناکەینەوە. بۆیە پێویستە وریا بین و بڕوا بەپڕوپاگەندەی جەزیرەو حەدەس و عەرەبیە هاوشێوەکانیان نەکەین. هیوای سەرکەوتن

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن