وتار

بەکێ دەوترێت پۆپۆلیست؟

4/2/2020 2:51:00 PM 457 جار خوێندراوەتەوە
ئومێد خدر

 پۆپۆلیست زاراوەیەکی سیاسی نوێ یە بەمانای هەڵخەڵەتاندن و خۆنمایشکردنی کەسی پۆپۆلیست دێ کە بەچه ند شێوازێکی کاریگەر دەیەوێ کاربکاتە سەر سۆزی خەڵک و کەسبیان بکات بۆ خۆی  ڕای گشتی و میللی بۆ خۆی دروست بکات بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی ماددی و تایبەتی وەلەناو حزبیشدا خۆی نمایش دەکات بۆ کاربەدەستانی حزب و خۆی بە سۆپەرمان دەشوپهێنێ و تەنانەت هەڵسوکەوتی تایبەتی خۆی دەگۆڕێت وەلەناو سەرجەم احزابەکانی هەرێم  بوو نیان هەیەو هەڵتۆقیون و هیچ باکراوندێکی سیاسی معریفی و ممارەسەی حزبیان کەمە و خۆیان دەخزێنە ناو حزب لەڕێگەی گروپێکی سیاسی دیاریکڕاوی ناو احزابەکان و هەموو هەوڵ و تەقەلایەکیان بریتیە لەخەڵەتاندنی بەرامبەریان و خۆنمایشکردنیان  وا خۆ دەرخستن کە ئەنەما زۆر لەهەگبەیدایە و زۆر دەزانێت و شانۆگەری دەکات .
چەند سیفاتێکی کەسی پۆپۆلیست.
1.تەمسیل دەکات هەمیشە وا خۆی دەردەخات کە زۆر دەزانێت و کەسێکی گرنگ و موهیمە کەلەئەساسدا پوچن بەڵام ، ڵەخەڵەتاندنی کەسی بەرامبەر زۆر شاڕەزاو چالاکن و خاوەن چانسن.
2. خاوەنی هیچ مەبدەئو بنەمایەکی جێگری سیاسی نیەو تەنها بیر لەبەرژەوەندی تەسکی کەسی و ماددی و پۆست دەکەنەوە، بیر لەبەرژەوەندی کەسی ناکەنەوەو بەڵام هەمیشە وەکو پاڵەوان و فیادڕەس خۆیان نمایش دەکەن.
3.لەکارو چالاکیەکانیاندا زیاترو زۆرتر پشت بەسۆشیال میدیاو میدیا بەگشتی دەبەستن هەمیشە دەیانەوێ لە تیڤیەکان دەربکەون.
4.ڕەخنەو ئامۆژگاری بەرامبەریان قبوڵ نیە.
5.لەناکاو هەڵدەتۆقن،
6.زۆر درۆ دەکەن و زوو ڕایان دەگۆڕێت
 بەداخەوە ئەم جۆرە کەسانە لەزۆرێک لەناو احزابە سیاسیەکان  لەناو جومگەکانی حوکمڕانی هەرێم بونیان هەیەو بونەتە سەرچاوەی چەواشەکاری و بێ ئومێد بونی خەڵک چ لەحزبەکان چی لەناو حکومەت و نوێنەرایەتیە گشتیەکان ئەمانە  لەداهاتودا زەڕبەیەکی کوشندە لە ڕای سیاسی جێگیرو نیشتیمانی دەکەن و دەبنە سەرچاوەی بێ بەری بونی نەوەکانمان لە بونی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی وڵاتەکەمان، وە دەبنە سەرچاوەی زەرو زەڕبەلێدا ن لەخودی احزابەکان و پارتە سیاسیەکان و سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی درۆو چەواشەکاری و ساختەچێیەتی و ساقافەتی درۆینە له ناو کۆمەڵگاو لەداهاتودا دەبنە مەترسی لەسەر ئاسایشی کۆمەڵگا کە ئاسایشی کۆمەڵگا خاڵێکی گرنک و ڕەئسسی و پێویستیە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement