211وتار

بۆچی دوێنێ شەو هەموو ناوچەکە لە ئینزاردا بوو؟

6/12/2025 3:25:00 PM
د نەوزاد ھێتوتی

ئەوەی دوێنی شەو روویدا بە تایبەت بریاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ  کەمکردنەوەی ستاف و کشانەوەی بەشێکی زۆری لە بەغدا و تەنانەت هەندێک  شوێنی تریش نزێک لە ئێران،  پەیوەندی راستەوخوی بەوەوە هەیە ئەگەری زۆر هەیە شەڕێک رووبدات. بەتایبەت ئەگەر دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران شکست بهێنن کە بڕیارە یەکشەمە 15 حوزەیرانی 2025 لە عەممان بەرێوە بچن. لێرەدا  گرنگە ئەم خاڵانە ڕەچاو بکەین:

یەکەم، بە ئەگەری هەرە زۆر یان دەتوانم بڵیم بە مسۆگەری ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر بنکە ئەتوومییەکانی ئێران. ئەمەیش  دەکرێت ئاگری شەڕەکە لە تەواوی ناوچەکە پەرە بستێنێ. 

دووەم، لەوانەیە ئەمریکا و ئیسرائیل پێکەوە هێرشی سەربازی بکەنە سەر ئێران، بەڵام هێشتا دیار نییە ئایا ئەمریکا بەشداری شەرەکە دەکات یان نە، بەلام دیارە بەشداریی نەکات پالپشتی هێرشەکانی ئیسڕائیل دەکات.

سێیەم، لە حاڵەتی روودانی شەرەکە هیچ گومان تیدا نییە پرۆکسییەکانی ئێران لە عێراق هێرش دەکەنە سەر پێگە و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و لە عێراق ، هەرێم و دەوڵەتانی عەرەبی.

چوارەم، هەر چەندە دەکرێت ئەوەی دوێنی شەو روویدا وەک شەرێکی نەفسی بێت بۆ ئەوەی گوشار لە سەر ئێران دروست بڕێت بۆ ئەوەی مەرجەکانی ترەمپ پەسەند بکات. بەلام، هێچ گومانی تیایدا نییە لایەکیتری کەیسەکە خوئامادەکردنە بۆ شەرەکە.بە تایبەت ئەمرۆش ئاژانسی وزەی ئەتووتی بریارێکی دژی ئێران دەرکرد دوای بیست ساڵ و جەخت دەکات بەرنامەی ئەستوونی ئێران ڕەهەندی سەربازی هەیە. ئەمەیش ئەوەندەی تر ئیسرائیلی ناساندووە.

پێنجەم، ئەمە دوایین دەرفەتە بۆ ئیسرائیل و پێناچێت  جارێکیتر ئەم دەرفەتە بۆی برەخسیت. ئەگەر ئەم دەرفەتە لە دەستچوو  بۆ ئەوەی چ بە رێگەی دیپلوماسی یان شەر رێگە لە ئێران بگرێت ببێتە خاوەن چەکی ئەستوونی ئیدی هەموو شتێک کوتایی پێکدێت . بوویە یان شەر یان رێککەوتن چارەنوسی بەرنامەی ئەتوومی  یەکلایی دەبێتەوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن