وتار

گوشارەكانی ھێزە شيعەكان و بژاردەكانی بەردەم كورد

11/21/2020 4:37:00 PM 204 جار خوێندراوەتەوە
د نەوزاد ھێتوتی




حكومەتی عادل عەبدولمەھدی لە 16 نیسانی 2020  بریاری راگرتنی بەشی بودجەی  ھەرێم كە دەكاتە نزیكەی 500 ملیون دەركرد و ئاماژەی بەوەی كرد كە بە ھۆی خرابیبارودوخی ئابووری عێراقبۆ دابین كردنی موچەی فەرمانبەرەكانی و پابەند نەبوونی ھەرێم بە رادەست كردنی 250 بەرمیل نەوت، بەغدا  ئەم بریارەی داووە. ھەر چەندە رێككەوتن لە نێوانھەرێم وبەغدا ھەبوو سەبارەت پرسی رادەستكردنی نەوت بە بەغدا وناردنی بەشە بودجەی ھەرێم لە حكومەتی فێدڕالیدا. بەلام پێدەچیت عادل عبدولمەھدی لە ژێر گوشاری ھێزە شیعەكان و قەیرانی دارایی وگوشاری شەقامی شیعەدا بە ناچاری ئەو بریارەی داووە.

دوای ئەوەی كازمی لە سەرەتای مانگی ئایاری 2020 دەسەلاتی وەرگرت، دوای چەندین گەری دانوستاندن و گفتوگو لە گەل بەغدا، سەرئەنجام لە 15 ئاب رێككەوتنێك كرا یان خود لێكتیگەیەشتنێك  دروست بوو لەنێوان مەسرور بارزانی و كازمیدا بۆ چارەسەر كردنی ناردنی  بەشەكی كەمی بودجەی و موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.بە گوێرەی رێككەوتنەكەی ھەرێم و بەغدا، عێراق 320 ملیون دولار وەکو بەشە بودجە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت تا كوتای ئەمسال. لەبەرامبەردا، ھەرێم مانگانە رێژەی 50% خاڵە سنورییەكان رادەستی بەغدا دەكات و ھەرێم رازی بووە بەوەی كە عێراق فەرمانبەرانی چاودێری دارایی بنێریتە دەروازە سنورییەكانی ھەرێم. ھەر چەندە بەپێ ئەم رێككەوتنە كاتییە بەغدا رازی بوو بەوەی كە ھەرێم خۆی نەوتی خۆی بفرۆشیت و لەبەرامبەردا بەغدا لە بەشی بوجەی ھەرێم ببردرێت، تاكو رێككەوتنەكی گشتگیر لە نێوان ھەرێم و بەغدا دەكرێتسەبارت بودجەی 2021 .ھەروەھا، ھەرێم ئامادەی خۆی پێشاندانداوە كە نەوتەكە رادەستی  بەغدا بكات بەرامبەر ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم وەك لە دەستووردا ھاتووە.


بەلام ئەوەی چاوەروان نەدەكراو ئەوە بوو كە لە 11 نوڤەمبەری 2020،كاتێكپەرلەمانی عێراق یاسای وەرگرتنی قەرزی دەركرد، دوای لە حكومەتەكی كازمی كرد ئەو بەشە بودجەی كەمەی بۆ ھەرێم دەنێردرێت ببردرێت. دیارە یاساكە بەبێ رەچاوگرنتی رێككەوتنی نێوان ھەرێم و حكومەتەكەی كازمی، بە شێوەیەكی خیرا و دوور لە تەواقف و لە رێگەی كارتی زۆرینەوەلە لایەن زۆرینەی ئەندام پەرلەمانەكانی شيعەو وسوونەوە دەركرا.

دیارە لە دوای 2003 بەردەوام كێشە لە نێوان ھەرێم بەغدا ھەبووە، سەبارەت زۆر پرس و مەلەف، لەوانەش پرسی نەوت وگاز، بەندی 140 و كێشەی ناوچە ناكوكەكان، پرسی پيشمەرگە، بەشی بووچەی ھەرێم و پراكتیزە كردنی راست و دروستی دەستووری عێراق و چوونیەتی بەرێوە بردنی دەروازە سنوورییەكانی ھەرێم. بێگومان تاكو ئێستاش واتە دوای نزێكەی 17 سال ھیچ ھەنگاوێكی پراكتكی بە ئاراستەی چارەسەركردنی ریشەیی ئەم مەلەفانە نەھاوێژراووە وتەنانەت ئێستا چارەسەری ھەندێك لەم پرسانە زۆر ئالوزتر و قورستر لێھاتوون.بەلام راستییەك ھەیە ئەوەیش ئەوەیە كە ھێزو و لایەنە شیعەكان كە لە بەغدا بالا دەستن لە جێگەی ئەوەی ھەولی پراكتیزە كردنی بەندەكانی دەستوور بدەن. بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی مافە دەستوورییەكانیھەرێمەوە ھەیە، زۆربەی پرسەكانی بە سیاسیكردووە و وەك كارتێك دژی ھەرێم بەكار دەھێنن. بەغدا دەمێكە راھاتووە لە سەر ئەوەی كە پرسی بودجە و مووچە وەك كارتێكی سیاسی دژی ھەرێم و ھێزە سیاسییەكانی بەكار بھێنێت.

بەلام ئەوەی ئەمجارە گەمەی سیاسییە شيعەكان لە جارەكانی پێشووتر جیا دەكاتەوە ئەوەیە،ئەمجارە ھەولەكانیان بۆ برینی بودجەی ھەرێم زیاتر لە لایەن پەرلەمانەوە بووە نەك حكومەتەوە. لێردەا پرسیار ئەوەیە بوچیلە رێگەی پەرلەمانەوە ھەول درا كە گوشاری ئابووری لەسەر ھەرێم درووست بكەن؟ بێگومان ئەگەر سەیری پرسی برینی بودجەی ھەرێم  بكەین لە لایەن بەغداوە. ئەوا بەردەوام دەستپیشخەرییەكە لە لایەن حكومەتوە بووە. ھۆكارەكەش ئەوەیە ئەو كات ھێزو لایەنە شيعەكان بەتایبەت ئەوانەی لە ئێرانەوە نزیكن بە تەواوەتی بەسەر حكومەتدا زالبوون. بۆیە، ھەموو ھەولەكانیان لە دژی ھەرێم لە سەرەتادا لە حكومەتەوە دەستی پێكردووە. بو نمونە نوری مالیكی یەكەمجار بودجەی ھەرێمی بری ودواتر عەبادی و عادل عبدولمەھدی ھەر یەك بە شێوەیەكی جیاواز درێژەیان بەو سیاسەتەدا. كەواتە ھێزو ولایەنە شيعەكان ھەموو كات ویستوویانە زیاتر لە رێگەی حكومەتەوە ھەولی برینی بودجەی ھەرێم بدەن نەك پەرلەمانەوە.

 چونكە، لەلایەك  خۆیان دەزانن برینی بودجە كاریكی یاسای و دەستووری نییە.لەلایەكی تریشەوە، بۆ ئەوەی وادەرنەكەوێت كە شيعەكان بە زورینەو كەمینە مامەلە لە گەل كورد دەكەن ئەوان پێیان باشتر بووە لە رێگەی  حكومەتەوە ئەم كارە بكەن و حكومەت بكەنە یەكەم سەنگەری دژایەتی كردنی ھەرێم. بەلام كاتێك بۆیان دەدەكەوێت كازمی لە گەل سیاسەتیان نییە یان ناتوانن لە رێگەی  حكومەتەی كازمییەوە ئەم كارە بكەن، ئەوجا پەنایان بردوە بەر پەرلەمان. ھەموومان بینی كە وتەبێژی سەرۆكوەزیران چون وەلامی ئەو بریارەی پەرلەمانی دایەوە بە كاریكی نایاسایی وسیاسی لە قەلەمدا.

كەواتە ڵێرەدا دەبێت بەشێوەیەكی فراوانتر و گشتگیرتر سەیری ئەو موعادلەكە بكەین و دەبێت  بپرسین بۆچیھێزو لایەنە شیعەكان ئەم گەمە سیاسییە لە ئێستادا دەكەن و مەبەست و ئامانجیان چییە لەم گەمەیە؟ ھەرێمو دەسەلاتدارانی كورد دەبێت بەرامبەر ئەم گەمە سیاسیە چی بكەنو چی نەكەن؟
 بێگومان ئەم ھەلویستەی ھێزو و لایەنە شيعەكان پەیوەندی بە زور فاكتەرەوە ھەیە. لەلایەك، لایەنە شيعەكان بەتایبە ت ئەوانەی لە ئێرانەوە نزیكن نێگەرانن لەو پەیوەندییەی كە لە نێوان كازمی و حكومەتی ھەرێمدا ھەیە. ئەوان پێیان وایە ئەو پەیوەندییە خزمەت بەرژەوەندییەكانیان ناكات. لە لایەك  ھێزە شیعەكان واھەست دەكەن كە كازمی لە بەرنامە و سیاسەتیان لایداووە وزیاتر سیاسەت وئەجندەی ھاوپەیمانەكانی كورد بەتیابەت  ئەمریكا لە عێراقدا پراكتیزە دەكات. لەلایەكی تریشەوە، بەتایبەت ھێزە شیعە تەقلیدییەكان لەوە دەترسن كە كازمی بە سوودوەرگرتن لە نارەزایی شەقامی شيعە لە ھەلبژارتنەكانی داھاتوودا دەنگی باش بھێنیت و دووبارە پوستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت ئەویش بە یارمەتی كورد. بێگومان ئەگەر ئەمە رووبدات، دەبێتە خالێكی وەرچەرخانی گەورە لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا و دەبیتە سەرەتای دارمانی و لەناوچوونی ھێزە شيعە تەقلیدییەكان.لێرەدا، ئەوان ترسیان لە درووست بوونی ھاوپەیمانی نێوان كازمی و كوردیدا ھەیە بۆ دوای پرۆسەی ھەلبژارتنەكان. بۆیە لە لایەك دەیانەوێت بە تێكدانی پەیوەندی نێوان ھەرێم و كازمی ئەگەری درووست كردنی ئەو ھاوپەیمانەتییە نەمینێت. لە لایەكی تریشەوە، پەیامێك بۆ كورد بنێرن كە ئەویش ئەوەیە، ئەوەی لە بەغدا بریار لە سەر پەیوەندیەكانی نێوان بەغدا و ھەولێر دەدات كازمی نییە، بەڵكو ئیمەین.

بەھەمان ئاراستەش، بەو ھەنگاوە نەك ھەر دەیانەوێت پەیوەندی نێوانھەرێم وكازمی تێك بدەن. بەڵكو مەبەستیانە شەقامی توورە و نەرازی عەرەبیش رووبەرووی كازمی بكەنەوە. ھێزە شیعەكان دەیانەوێت واپیشانی خەكی عێراقبدەن كە كازمی بێ بەرامبەر پارەی خەلكی بەسرە بۆ كوردەكان دەنێرێت. مەبەستی سەرەكیش لەوەدا ئەوەیە ھەر لە ئێستاوە دەیانەوێت لە پێگەی كازمی بدەن و وابكەن كە خەلكی عەرەبی عێراقی بروایان بە كازمی نەمێنیت و لە پرۆسەی دەنگدانیش نەتوانێت دەنگەكی مەزن بەدەست بھێنێت.

 لەلایەكی تریشەوە، لایەنە شيعەكان بەتایبەت ئەوانەی لە ئێرانەوە نزیكن، نێگەرانن لەو رێككەوتنەی كە لە نێوان حكومەتی ھەرێم و بەغدا كراووە سەبارەت شنگال . ئێران ولایەنە شیعەكان ئەو رێككەوتنەیان بە زیان بۆ سەر بەرژەوەندیخۆیان لێكی دەدەنەوە و بەھەرەشە دەزانن بۆ سەر ئەو كوریدورەی كە لە عێراقەوە بەرەو سوریا و لوبنا دەچێت. بەتایبەت ریككەوتنی شنگال باسلەوە دەكات كە دەبێت ھێزە میلیشیاكان لە شنگال بچنە دەرەوە. بێگومان ئەمەش مانای وایە دەبێت ھێزە پروكسییەكانی ئێران كە ئێستا لە شنگال بالا دەستن دەبێت لە  شنگال بچنە دەرەوە. بویە ھەم ئێران و ھەم ھێزە پروكسییەكانی لەم رێككەوتنەی نێوانھەرێمو بەغدا نیگەرانن و دەیانەوێت ھەم بە گوشار خسنە سەر كورد و ھەم تێكدانی پەیوەندی نێوان كازمی وحكومەی ھەرێم ئەم رێككەوتنە ھەڵبوەشینەوە. لە بێرمان نەچێت كە لە ماوەی ئەم چەند مانگەدا ھێزە پروكسییەكانی ئێران لە چەندین رێگەی تریشەوە ھەلیانداوە گوشار لەسەر ھەرێمدرووست بكەن لەوانە سوتاندنی بارەگاكانی پارتی لە بەغدا و ئارستە كردنی چەندین روكێت بۆ نزیك فروكخانەی ھەولیر. بیگومان ھەموو ئەمانە دەتوانن وەك ئاماژەیەك بۆ زیاتر بوونی گوشارەكی بەغدا بو سەر ھەرێم وینا بكرێت

وەك ئاماژەمان پێكرد لە سالی داھاتوودا پرۆسەی ھەلبژارتن عێراقدابەرێوە دەچن. بویە ھێزە شیعیە تەقلیدییەكانبارودوخیان خرابە. بەتایبەت لە ئوكتوبەری سالی 2019 خوپیشاندان لەناوچە شیعەكان بەبەردەوامی ئەنجام دەدرێت،. شيعەكان ترسی ئەوەیان ھەیە توشی شكستی گەورە بن. بویە،گومانی تیدا نییەھەر لە ئێستاوە ئەوان پێوێسیتان  بە درووستكردنی ناكوكیی ئەتنی و نەتەوەی لە گەل كورد ھەیە. ھێزە شيعەكان دەیانەوێت بە زەقكردن و تووند كردنی ناكوكی ئەتنی و نەتەوەی لە گەل كورد  و گەمە كردن بەو كارتە دەنگ و پاڵپشتی شەقامی عرەبی بەلای خۆیاندا رابكێشن. واتە ئەوان ئەم كارتە بەكار دەھینن بۆ پەردەپوش كردنی دزی، گەندەلییەكانیانو فەشەلھینانیان لەوەی بتوانن حكومرانییەكی باش و سەركەتوو پێشكەش بە خەلكەكەی خۆیان بكەن. ئەمە لە كاتێكدایە كە جارانی پێشوو شیعەكان زیاتر بۆ رازی كردنی دەنگی شەقامی شیعە و راكیشانی پاڵپشتییان،گەمەكانیان وێرای دژایەتی كردنی كورد، زۆر كاریان لەسەر زەقكردنی ناكوكی نێوان شيعەو سوونەش دەكرد.

كەواتە تاكو ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژارتنەكان لە سالی داھاتوودا،دەبێت چاوەروانی چی لە ھێزو ولایەنە شيعەكان بكەین؟ ئایا ناكوكییەكانیان لە گەل ھەرێم خاو دەبن یان تووند تر دەبن؟ بێگومان وەك لەسەرەو ئاماژەمان پێكرد لایەنە شیعەكان ھەۆل دەدەن زۆرترین گوشاری سیاسی، پروپاگەندەی و ئابووری لەسەر ھەرێم درووست بكەن. بەھەمان ئاراستەش ھەۆل دەدەن ئەگەر پێیان بكرێت حكومەتەكەی كازمی بروخینن و كەسێكی تری نزیك لە خۆیان بكەنە سەرۆك وەزیران. بەتایبەت ئەمە لە پرۆسەی ھەڵبژارتنەكاندا دەتوانێت زۆر خزمەتیان بكەت. بەتایبەت لە پرسی ئەنجامدانی ساختەكاری لە ھەڵبژارتنەكاندا.بەلام، ئەگەر ئەمەشیان پێنەكرێت وەك گوتمان ھەۆلدەدەن پەیوەندی نێوان كزمی وھەرێم تێكبدەن. بە تایبەت لە پرسی بودجەی 2021 چاوەروان دەكرێت گەورەترین كوسپ بخەنە بەردەم رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا. ئەمە بدەر لەوە ھەۆل دەدەن ناسەقامگیر لە كوردستان درووست بكەن. بەتایبەت ھەۆل دەدەن بە برینی بودجە، خەڵك دژی دەسەلاتدارنی ئێستای ھەرێم ھان بدەن وتەنانەت كارێگەری بكەنەسەر پرۆسەی ھەڵبژارتنەكان لە ھەرێم، لە بەرژەوەندی ئەوانەی  كە لیان نزیكن.

كەواتە دەبێتھەرێم، چوون رووبەرووی گەمەی ھێزە شيعەكان ببیتەوە و ریگری لە پلان و سیاسەتەكانیان بكەت بۆ دژایەتی كردنی كورد؟ بیگومان زۆر گرنگە كورد كۆمەلێك ھەنگاوی خیرا بھاویژێت كە لێرەدا دەكرێت بە كورتی ئاماژە بە ھەندیكیان بكەم: یەكەم ھەرێمدەبێت بە زۆرترین كات و پیش یاسای بودجەی 2021 لە  گەل حكومەتی  كازمی رێككەوتن بكات و رێككەوتنەكەشیان لە ھەموو دەزگاكانی راگەیاندن بەلاوبكەنەوە. ئەمە وادەكات دەستی لایەنە شيعەكان لە ناو پەرلەمان  بۆ سەپاندنی مەرجەكانی خۆیان بە سەر ھەرێمدا كراووە نەبێت. لە لایەكی تریشەوە، ئەمەوادەكات ئەو بیانوویانەی كە پەرلەمانە دژە كوردەكان لە ھەرێم دەگرن لاواز ببن. لە ھەموویان گرنگتر ئەوەیە كە  واژۆ كردنی ئەو رێككەوتنە و ئاشكرا كردنی  ھەم پێگەی كازمی بەھێز دەكات و ھەم پێگەی ھەرێم بەھیز دەكات لە بەردەم شەقامی عرەبی و كوردیدا. بەتایبەت ئەگەر رێككەوتنەكەیان لە دەزگاكانی راگەیاندن بەلاو بكرێتەوە. بەلام ئەگەر پەلە نەكرێت لە واژۆ كردنی ئەم  رێككەوتنە، لەوانەیە  شیعەكان لە پەرلەمان دەستی خۆیان بوەشینن.

دووەم، ھەر رێككەوتنێك لە گەل حكومەتی بەغدا بكرێت، دەبیت لایەنەكانی تریش بھێنرێنە ناو پرسەكە ومەسەلەك  بە نێودەۆلەتی بكرێت. زۆر گرنگە ھەم ئەمریكاو ھەم نوینەری  نەتەوە یەكگرتووەكان گەرنتی پراكتیزە كردنی ئەو رێككەوتنامەیە بكەن. چونكە وەك گوتمان ئێستا بەبێ گرنتی نێودەۆلەتی لەوانەیە بە ھۆی ئەو گوشارانەی لەسەر حكومەتی كازمی ھەیە و پیدەچێت زیاتر ببن، بەغدا پاشگەز ببێتەوە لەو رێككەوتنەی لە گەل كورد دەكرێت. سێیەم، زۆر گرنگە كورد ھەموو ھێلكەكانی نەخەتە سەبەتەی كازمی، بەڵكو دەبێتشاندنی ئاست بەرزی ھەرێم سەرەدانی بەغدا بكەن و لە گەل ھێزە  شیعەكان بەتایبەت ئەوانەی ئیستا بەھێزن و كاریگەری گەورەیان لەسەر پروسەی سیاسی ھەیە گفتوگو بكەن و پیێان بلین كە ھەرێم بەھیچ شێوەیەك دژایەتیان ناكەت و  داوایان لێبكرێت ئەندام پەرلەمانەكانیان دژایەتی ھەرێم نەكەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement