دەرفەت و مەترسییەکانی بەشداری هیزی کورد لە شەری ئیران و ئەمریکا
3/5/2026 2:05:00 PM
د نەوزاد ھێتوتی
بەشێکی زۆر لە سەرچاوە هەواڵەکان، بە تایبەتی CNN، FOX News و Reuters، باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا پلانی هەیە هێزی کورد وەک هێزی زەمینی بەکاربهێنێت بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئێستای ئێران. لێرەدا، پرسیارەکە ئەوەیە کە بوچی ئیستا ئەمریکا بیر لەوە دەکات هێزی کورد وەک هێزی زەمینی دژی ئیران بەکار بهینیت. هەر چەندە هێشتا ئەمە بەتەواوەتی یەکلایی نەبووتەوە و بریاری کوتایی لەسەر نەداروە.
یەکەم، پێدەچێت ئیسرائیل و ئەمریکا بریاریان بێت کار بکەن بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سیاسی لە ئێران، هەرچەندە هێشتا ئەمە بە شێوەی فەرمی و ڕوون لە ڕاگەیێنراوەکانی ئەمریکادا باسنەکراوە. دووەم، لەوانەیە ئەم بابەتە بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئێستای ئێران سازشی زیاتر بۆ ئەمریکا بکات. بۆیە دەکرێت ئەمە وەک ئامرازێکی گوشار لەسەر دەسەڵاتی ئێران بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی خۆیان ڕادەست بکەن و سازشی زیاتر بکەن. سێیەم، دەکرێت ئەمە بۆ ئەوە بێت کە ئەمریکا دەیەوێت کوردستان بکاتە دەروازەی ڕاپەڕینی گشتی لە ئێران؛ واتە، بە ئازادکردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێگا خۆش بکات بۆ ئەوەی خەڵکی ئێران بێنە سەرسەقامەکان و سیستەمەکە ڕووخێن. لێرەدا دەکرێت فاکتەری کورد وەک هاندەر بەکاربهێنرێت بۆ ئەم مەبەستە.چوارەم، دەکرێت ئەمە بۆ ئەوە بێت کە هێزە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچە کوردییەکاندا سەرقاڵ بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هێزەکان لە ناوچەکانی تر لاواز بن و ڕێگا خۆش بکرێت بۆ خۆپیشاندانی
گشتی، لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا، ئەگەر ئەمریکا پشت بە هێزی کورد ببەستێت، ئەم پشتگیرییە تەنها لە ناوچە کوردییەکاندا دەبێت و بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادریت بۆ چوونە ناوچەکانی تر .سەبارەت بە هەڵوێستی کورد لەسەر ئەم پرسە، گومانی تێدا نییە کە ئەمە پرسێکی زۆر گرنگ و هەستیارە و دەکرێت کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر پرسی کورد هەبێت لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆیە دەبێت بە وردی لەسەر ئەم بابەتە ڕابوەستین.
لە لایەکەوە ، ئەگەر بەراستی ترەمپ بەرنامەی ڕووخاندنی سیستەمی سیاسی لە ئێران هەبێت، یان تەنانەت ئەگەر سیستەمی سیاسی لە ئێران بمێنێتەوە، بەڵام گرنتی بە کورد بدرێت، لە هەردوو حاڵەتەکەدا کورد و ناوچە کوردییەکان پارێزراو دەبن. هیچ گومانێک تێدا نییە کە دەبێت کورد ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و پشتگیری تەواوی سیاسەتی ئەمریکا بکەن. لێرەدا، لە زووەوە کورد سوودی گەورە دەبینێت:یەکەم، دەرفەتی درووستکردنی هەرێمێکی فیدراڵی زیاتر دەبێلە ئیران.دووەم، کورد دەبێتە بەشێکی گرنگ لە سیاسەتی ئەمریکا لەسەر ئێران و لە ئەگەری رووخانی وەک فاکتەریکی پەراویز خرا رول نابێنیت سێیەم، پەیوەندییەکانی ئەمریکا و کورد بەهێزتر دەبن و دەگەنە ئاستی ستراتیژی.چوارەم، بە درووستبوونی هەرێمێکی دیکەی کورد، پرسی کورد لە ئاستی ناوچەکەدا پێگەیەکی بەهێزتر دەبێت و دەگاتە قۆناغێکی پێشکەوتوو. پینجەم، هەر حکوومەتێک بهیتە سەر دەسەلات ناچارە مالەلە لە گەل فاکتەرتی کورد بکات.
بەلا، ئەگەر سیاسەتی ئەمریکا رووخاندنی سیستمی سیاسی لە ئیران نەبیت و لەلایەکی تریشەوە لە ئەگەری مانەوەی سیستمی سیاسی لە ئیران ئەمریکا کورد نەپارێزیت ئەو کات دەکریت ئەم مەتررسییانە روو لە کور لە روژهەلات بکەن :یەکەم، ئەگەر سیستەمی سیاسی لە ئێران نەڕووخا و ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشەکانیان ڕاگرت، ئەو کات گومانی تێدا نییە کە کورد ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە؛ لەوانەیە ناوچە کوردییەکان ڕووبەڕووی جینۆسایدێکی گەورە ببنەوە.دووەم، شەپۆلی گەورەی ئاوارەکان بۆ هەرێمی کوردستان ڕوودەدات.سێیەم، هەرێمی کوردستان گوشاری زۆری لە لایەن ئێران و گروپە میلیشیاییەکانەوە لەسەر درووست دەبێت. چوارەم، دەکرێت پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا ڕوو لە گرژی زیاتر بکات. سەبارەت هەلوسیتی هەرێم دەبیت چی بێت لەم هاوکیشەیەدا لە نوسینەکانی داهاتوودا باس دەکەم.