وتار

بۆچی سەدر رایگەیاند بەشداری هەڵبژاردنەکان ناکات؟

7/17/2021 10:37:00 AM 195 جار خوێندراوەتەوە
د نەوزاد ھێتوتی

یەکەم: سەدر کەسێکی میزاجی و سیاسەتێکی ناجێگێری هەیە ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخوی لە سەر بریارەکانی هەیە. بەڵام پێدەچێت لەو بریارە پاشگەز ببێتەوە.

دووەم: روودانی ئاگر بەربوونی نەخوشخانەی کورونا لە ناسرییە کارێگەری هەبووە. لە بەر ئەوەی وەزارەتی تەندرووستی وەزیرەکەی سەر بە سەدریەکانە. ئەمە بۆ ئەوەیە خوی لەو ره‌خنانە رزگار بکات کە ئاراستەی دەکرێت.

سێێەم: سەدر واهەست دەکات پرسی ئاگرکەوتنی نەخۆشخانەی کرونا بە بەرنامە لەلایەن ئێران و میڵێشیاکانی سەر بە ئێران کراوە بۆ زەربە لێدان لە سەدرییەکان لە پروسەی هەڵبژادنەکان چونکە وەزیرەکەی سەر بە ئەوانە و مێلیشیاکان دەیانەوێت لەو رێگەیەوە گورزی لێبدەن.

چوارەم: هەندێک سەرچاوە پییان وایە سەدر راپرسی نهێنی کردووە و وەک جاران دەنگ ناهێنێت بۆیە دەیەوێت خۆی بێبەری بکات لە هەر شکستێک کە رووبەرووی ببێت.
ئەمە زیاتر نەیارانی سەدر باسی دەکەن و پێم وانییە ئەمە راست بێت

پێجەم: هەندێک پێیان وایە ئەم هەڵوێستە بۆ بانگشەی هەڵبژاردنەکانە بۆ ئەوەیە زیاتر سەڕنجی خەڵک رابکێشێت وەک چۆن چەند رۆژی رابردوو رایگەیاند مردنەکەی نزێک بوتەوە.

شەشەم: لەوانەیە سەدر باوەری بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان نەمابێت و هەوڵبدات بە زەبری هێز کودتا بکات و رووبەرووی میلێشیاکانی سەر بە ئێران ببێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement